لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بە گشتی پلەكانی گەرمی كەمێك هەڵدەكشێن.
ئەمڕۆ سێشەم لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 13 پلەی سیلیزی و نزمترینی دوو پلە دەبێت. لە سلێمانی نزمترین پلە یەک پلە ژێر سفر و بەرزترینی 13 دەبێت هاوكات لە دهۆك پلەكانی گەرمی لە نێوان یەک و 10 پلە سەرووی سفر لە ئاڵوگۆڕدادەبن. لە كەركووك بەرزترین پلە 15 و نزمترینی دوو دەبێت.
بۆ سبەی چوارشەم پلەكانی گەرمی كەمێك بەرزتر دەبنەوە و لە هەولێر نزمترین پلەی گەرمی سێ و بەرزترینی 12 تۆمار دەكرێت و لە سلێمانی نزمترین پلە سفر دەبێت و بەرزترینی 12 پلەی سیلیزی پێشبینی دەكرێ و لە دهۆك پلەكان لە نێوان سێ و 11 و لە كەركووكیش لە نێوان چوار و 14 لە هەڵبەز و دابەزدادەبن.