ژن و مێردێكی ئه‌مه‌ریكی له لایه‌ن دادگاوه سزای تاهه‌تایی گرتنیان بۆ ده‌رچوو، به‌هۆی ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌ی به‌رانبه‌ر كچه‌كه‌یان كردبوویان و تا مردنیان برد.
ماڵپه‌ڕی
لبنان٢٤ بڵاوی كرده‌وه، "میستی جۆ بۆسمان ڕای" له‌گه‌ڵ "مارك ڕای"ی مێردی سزای 80 ساڵ گرتنیان بۆ ده‌رچوو، به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌ی به‌رانبه‌ر كچه 16 ساڵانه‌كه‌یان كردبوویان، كه به برسێتی هێشتبوویانه‌وه و به‌ندیان كردبوو، تا توانای به‌رگه‌گرتنی نه‌ما و گیانی له ده‌ست دا.
ئه‌م ڕووداوه له ویلایه‌تی ئیوای ئه‌مه‌ریكا ڕووی دا، پۆلیسه‌كان لاشه‌ی كچێكی 16 ساڵانیان له ناو خانوویه‌كدا دۆزییه‌وه، كه پارچه پارچه كرابوو و له زه‌رفێكی خۆڵدا دانرابوو.
ئه‌م كچه ناوی سابرینا بوو، كچی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ژن و مێرده نه‌بوو، ته‌نیا مافی به‌خێوكردنیان گرتبووه ئه‌ستۆ، به‌ڵام به دڕندانه‌ترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كردبوو، بێ نان و ئاو كرابوو، كێشی گه‌یشتبووه 25 كیلۆگرام، كه ئه‌وه كێشی سروشتی منداڵی حه‌وت ساڵان به‌ره‌و خواره.
ئه‌م مامه‌ڵه خراپه ته‌نیا به‌رانبه‌ر سابرینا نه‌كراوه، به‌ڵكو وایان له خوشك و براكانی تریشی كردووه، تا توانای به‌رگه‌گرتنی سابرینا كۆتایی هاتووه و له قادرمه‌كانی ماڵه‌كه‌یانه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست داوه، ئیتر منداڵه‌كانی تر به ئاشكرابوونی ڕووداوه‌كه‌ی خوشكه‌كه‌یان له ده‌ست ئه‌و دایك و باوكه ڕزگاریان بووه.
دایكه‌كه‌ی ده‌ڵێ: ئێمه هه‌ڵه بووین وامان له‌و كچه كرد، چونكه هیچ تاوانێكی نه‌بوو، به‌ڵكو زۆر باشیش بووه له‌گه‌ڵیاندا، هه‌رگیز خۆی و خوشك و براكانی شتێكیان نه‌كردووه شایانی ئه‌و كاره بن كه پێیان كراوه.