دوای ئه‌وه‌ی كارێزی هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ریی خۆی ئاشكرا كرد، كریستاڵ به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ڕه‌خنه‌بارانی كرد.
له دیمانایهكدا كه له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، كارێز به‌رزنجی هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018 ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی پێ دراوه، ده‌ستی به نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریی كردووه و یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ریش گه‌وره‌كردنی لێوی بووه.
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی كارێز ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو میدیاكان دروست كرد، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا، كریستاڵی گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ر له ڕێگه‌ی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕه‌خنه‌بارانی كردووه، ئه‌گه‌رچی ناوی نه‌هێناوه، به‌ڵام هه‌وادارانی پێیان وایه و دڵنیان مه‌به‌ستی قسه‌كانی له كارێزه.
كریستاڵ له ستۆرییه‌كه‌یدا ده‌ڵێ: لە کوردستان کاتێک شاجوانەکان ھەڵدەبژێردرێن، لەجیاتی ئەوەی گۆڕانکاری و پرۆژەی باش بکەن، دەست بە نه‌شته‌رگه‌ری دەکەن. بەو شێوه‌یه ھەڵبژێردراوی، چۆن دەبێت ڕاستەوخۆ دەست بە جوانکاری بکەی؟.
شایانی باسه، له ڕێوڕه‌سمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی ساڵی 2018دا، خوشکێکی کریستاڵ بە ناوی "ئیمان" کاندید بوو، بەڵام نەیتوانی ناسناوی شاجوانی کوردستان یان ھاوەڵەکانی بەدەست بھێنێت.
كریستاڵ له ڕاستیدا ناوی كانیاوه و خه‌ڵكی سلێمانییه، سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌كته‌ر ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و به‌شداری چه‌ند فیلم و درامایه‌كی كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستی به گۆرانیگوتن كرد، هه‌ڵكه‌وت زاهیر ناسناوی كریستاڵی لێ نا و تا ئێسته پێوه‌ی ناسراوه.