دوایین جۆری سزادان لە كەركووك: كارەبا لەسەر ماڵە كوردەكان دەبڕن تا چۆڵی بكەن

:: PM:01:30:22/01/2019 ‌
بەمەبەستی سزادان و دەرپەڕاندنی كورد لە شاری كەركووك بە بڕیارێكی پارێزگاری سەپێندراوی شارەكە، كارەبا لەسەر گەڕەكێكی كوردنشین دەبڕدرێت و ماوەی 15 ڕۆژ مۆڵەتیان پێ دەدەن تاوەكو ئەو گەڕەكە چۆڵ بەكەن، ئەگینا بەسەریاندا دەڕوخێنن.

ئەمڕۆ سێشەم 22ـی كانوونی دووەم، دانیشتوانی گەڕەكی فەیلەقی كەركووك گردبوونەوەیەكیان دژی پارێزگارە بەزۆر سەپێنراوەكەی شارەكە ئەنجامدا و تنیایدا ئاشكرایان كرد، بەتەواوی كارەبای نیشتمانییان لێ بڕاوە و لە 24 سەعاتی ڕابردوو كەمتر لە چوار سەعات كارەبایان دراوە.

ئەو هاووڵاتیانە ئاماژەییان دا، جیاوازی لە دابەشكردنی كارەبادا هەیە بەسەر گەڕەكەكانی شارەكە، چونكە ماوەی چوار ڕۆژە كارەبای نیشتمانییان نییە و لەلایەن فەرمانگەی كارەباوە سێ ڕۆژ جارێك جۆزەی محەویلەكان لێدەكەنەوە و دواتر دەیبەنەوە بۆ فەرمانگەی كارەبا و دواتر دەیهێننەوە دەیبەستنەوە.

دانیشتوانی گەڕەكی فەیلەق ئاشكرایان كرد، جگە لە نەبوونی كارەبا كێشەی خزمەتگوزارییشیان هەیە و ڕێگاوبانەكانیان خراپە، هەرووەها ئاگەدار كراونەتەوە دەبێت ئەو گەڕەكە چۆڵبكەن، چونكە لە ساڵی 2003 بە تەزاوز دروستكراوە كە سەرجەمیان 260 خانووە.

دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 بارودۆخی كوردانی كەركووك زۆر خراپ و بووە و ڕۆژانە بێزار دەكرێن لەلایەن پارێزگارە بەزۆر سەپێنراوەكەی شاری كەركووك.



وشە - رامیار جەواد