ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت، گه‌شبینیی زۆرمان پێ دراوه بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌تی داهاتوو و به‌رچاوڕوونیی زۆر هه‌یه له گفتوگۆكانمان و ئومێدمان به‌و به‌رچاو ڕوونیانه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (22ی كانونی دووه‌م)، چالاك مه‌هوندیس ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی راگه‌یاند، جڤاتی نیشتمانی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی داوه‌ته خانه‌ی راپه‌ڕاندن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارتی و گۆڕان بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنانه‌ی كه پێكهێنراون بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی پۆسته‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت، بۆ هه‌ر گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه لیژنه‌كان و شانده‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، جڤاتی نیشتمانی له ناوه‌ڕۆكه‌كانیان ئاگادار ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر شێوازی گفتوگۆكان و دواتریش هه‌ر جڤاتی نیشتمانییه بڕیار له‌سه‌ر به‌شداری حكوومه‌ت ده‌دات و هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ده‌ڵێ، تا ئێستا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ كرابێت زۆر گه‌شبینین و به‌رچاوڕوونی زۆر باشمان پێ دراوه و چه‌ند زیاتر كۆبینه‌وه و گفتوگۆ بكه‌ین، زیاتر گه‌شبین ده‌بین. ئومێدمان هه‌یه، ئه‌و گه‌شبینی و به‌رچاوڕوونیانه‌ش وامان لێ بكات بڕیاری به‌شداریمان پێ بدات.
هەرچی بزووتنەوەی گۆڕانە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوو كۆبوونەوەی ڕابردوو تا ئاستێك گەیشتوون بەو ئەنجامەی كە بەشداری كابینەی نوێی حكوومەت دەكەن بەگوێرەی قەبارەی خۆیان.
پارتی خاوەنی 45 كورسیی پەرلەمانی كوردستانە و ئەركی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی كوردستانی لە ئەستۆیە، تا ئێستە دوو جار لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆ بووەتەوە بۆ ئەوەی بەشدارییان لە حكوومەتی داهاتووی كوردستان پێ بكات.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی