برێت ماكگۆركى نێرده‌ى پێشووى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له جه‌نگى داعش راى گه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مه‌ریكا له سووریا له به‌رژوه‌ندیى رووسیا له پاشكشه‌دایه .
برێت ماكگۆرك له
دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ره‌خنه له ئه‌مه‌ریكا ده‌گرێ و ده‌ڵێ "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر داعش پلانى نه‌بووه، ئه‌وه‌ى هێزى پێ به‌خشیوه ئه‌وه‌یه سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر زه‌وى بوونیان هه‌بووه".
له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌سووریا برێت ماكگۆرك ده‌ڵێ "ده‌سه‌ڵاتى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رژوه‌ندى رووسیا له پاشكشه دایه و رێكخراوى تیرۆریستى داعش‌یش هێشتا ماوه و نه‌دۆڕاوه".
له 19ى مانگى رابردوو دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له سووریا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی زۆرێك له به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكاى لێ كه‌وته‌وه.
جیا له جیمس ماتیسى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا و برێت ماكگۆركى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان له كاركێشایه‌وه.
دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى برێت مه‌كگۆرك چه‌ند دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كردووه و دووپاتى ئه‌وه‌ى كردووه‌ته‌وه، بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سووریا بڕیارێكى هه‌ڵه‌یه لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت.
هه‌فته‌ى رابردوویش راى گه‌یاند توركیا ناتوانێ له سووریا شوێنى ئه‌مه‌ریكا بگرێته‌وه، چونكه توركیا ئامانجه‌كه‌ى لێدانى هێزه كوردییه‌كانه نه‌وه‌ك داعش.