شۆڤلێت به‌هێزترین پیكابی خسته‌ بازاڕه‌وه‌


كۆمپانیای شۆڤلێت له‌ نوێترین به‌رهه‌مدا یه‌كێك له‌ پیكابه‌ به‌هێزه‌كانی خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ كه‌ وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م پیكابه‌ زۆر به‌ بۆدییه‌كی پته‌و و بزوێنه‌رێكی به‌هێز دروست كراوه‌.

هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای شۆڤلێت ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، وه‌ك یه‌كێك له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا شۆڤلێتیش هه‌ستا به‌ دروستكردنی پیكابێك كه‌ له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كانبێ و هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌توانێت ركابه‌ری بكات، پیكابه‌كه‌ ناونراوه‌ "Silverado" و ئێسته‌ له‌ بازاڕه‌كانی دنیا به‌رده‌سته‌.

به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ئه‌نجام دراوه‌، ئه‌ندازیارانی میكانیكی سه‌رسامبوون به‌هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌، ئه‌مه‌یش جگه‌ له‌وه‌ی له‌ڕووی هێزی بزوێنه‌ر و پته‌وی بۆدییه‌كه‌یه‌وه‌ ناوازه‌ترینه‌، پیكابی سلڤرادۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.7 لیتره‌ له‌گه‌ڵ هێزی 678 ئه‌سپی هه‌یه‌ و هه‌شت پستۆنه‌ و نرخه‌كه‌یشی 50 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.

شۆڤرلێت یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت"، دامه‌زراوه‌ و ئێسته‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ به‌ یه‌كێك له‌ باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له‌ دنیادا.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان


PM:09:17:09/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌