هەردوو گۆرانیبێژ دینا و میرا له پێگهى تایبهتى ههڵكهوت زاهیر له یوتوب ڤیدیۆ کلیپێکیان بە شێوەی دوێت بە ناوی "تکا ئەکەم" بڵاو کردەوە، تا ئهم ساته 2,374 بینهرى ههبووه.
هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەرى ناسراوى كورد، لە پێگهى تایبهتى خۆی لە تۆڕى كۆمهڵایهتى فەیسبووک، ئاماژە بە نوێترین کاری هونەریی دینا و میرا کردووه و کلیپکەی لە یوتیوبی خۆی بڵاوکردەوە، زانیارى لهبارهى كلیپهكهیش نووسیووه كه گۆرانییەکە هۆنراوەی ڕەنج سەنگاوییە، ئاوازی هەڵکەوت زاهیر خۆیەتی و لەلایەن یەحیا مەوجی کاری دابەشکردنی بۆ کراوە، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی بۆ کلیپەکە کردووە.
دینا لە شاری ڕانیە لەدایک بووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمار کراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاو کردەوە، ئەلبومێکیشی بە هەمان ناونیشان هەیە.
میرا یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکانی کوردستان، چەندان ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، چەند گۆرانییەکی تایبەتی بۆ یادە ئاینی و کەسایەتییەکان هەیە.