دهۆك.. یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتى نووسه‌ران به‌رێوه‌چوو
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی 49یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتى نووسه‌رانی كورد، چه‌ند چالاكییه‌كی جۆراوجۆر له لقى دهۆكى یه‌كێتى نووسه‌ران به‌رێوه‌چوو.
حه‌سه‌ن سلێڤانه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان - لقی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 49یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان چه‌ند چالاكییه‌كی جۆراوجۆر له یه‌كێتی نووسه‌ران به‌رێوه‌چوو.
زیاتر گوتى، یه‌كێتی نووسه‌ران له ماوه‌ی رابردوودا كار و چالاكی زۆر گه‌وره‌ى بۆ زمان و كولتوور و ئه‌ده‌بی كوردی كردووه و چه‌ندان كتێبى بۆ نووسه‌ران چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
49 ساڵ به‌ر له ئێسته یه‌كێتى نووسه‌رانى كورد دامه‌زراوه و ئێسته خاوه‌نى سه‌تان ئه‌ندامه و لقى له ته‌واوى شاره‌كانى كوردستان هه‌یه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم