كۆمپانیای نیسان له نوێترین كاری‌دا له پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له ژاپۆن، نوێترین ئۆتۆمبێلی ماگزیمای 2019ی نمایش كرد، كه هێز و جوانییه‌كه‌ی سه‌رسامت ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
nissanusa" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین ماگزیما ده‌كات كه نیسان دروست كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای نیسان وه‌ك ڕكابه‌رییه‌ك بۆ دنیا ئۆتۆمبێلی ماگزیمای 2019ی خسته بازاڕه‌وه كه به چه‌ند شێوازێكی جیاواز و مۆدیلێكی جیاواز دروستی كردووه.
نیسان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئێسته ئه‌م ئۆتۆمبێله له بازاڕه‌كانه و چه‌ند مۆدێلێكی لێ دروست كراوه وه‌ك "S، SV، SL، SR، Platinum" كه هه‌ر یه‌كه‌یان خاوه‌ن هێزێك و نرخێكی جیاوازن، ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ماگزیمای 2019 بزوێنه‌ری 3.5 لیتری بۆ دانراوه كه هه‌شت پستۆنه و خێراییه‌كی زۆر ناوازه‌ی هه‌یه.
نیسان كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتی ناوازه، ئه‌م كۆمپانیایه له 26ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 1933 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "ماسوجیرۆ هاشیمۆتۆ، كینجیرۆ دێن و ویڵیه‌م گۆرهام" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته شاری یۆكۆهاما له ژاپۆن.