دوای ئه‌وه نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سێشه‌م 12ی شوبات، هاووڵاتییه‌ك له كۆمه‌ڵگای دومیزی سه‌ر به شارۆكه‌ی سێمێل له پارێزگای دهۆك كوژرا، كه‌مێك پێش ئێسته دوو له تاوانبارانی رووداوه‌كه گیران، یه‌كێك له‌و تاوانبارانه هاوسه‌ری كوژراوه‌كه‌یه.
هێمن سلێمان به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، "دوای ئه‌وه نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ هاووڵاتییه‌ك له كۆمه‌ڵگای دومیزی سه‌ر به شارۆكه‌ی سێمیڵ كوژرا، پۆلیسی دهۆك هه‌ر زوو به‌دواداچوونی بۆ رووداوه‌كه كرد".
زیاتر گوتی، " له ئه‌نجامی به‌دواداچوونی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له سێمێل و دهۆك، تواندراوه به زووترین كات دوو له تاوانبارانی رووداوه‌كه بگیرێن كه ئه‌وانیش هاوسه‌ری كوژراوه‌كه و پیاوێكی تر بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، كه هۆكاری كوژرانی ئه‌و هاووڵاتییه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێوه‌ندی نا دروستى نێوان هاوسه‌ری كوژراوه‌كه و كه‌سی تر.
"پلانه‌كه ساڵێك پێش ئێسته بۆ كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه له‌لایه‌ن ئه‌و دوو تاوانباره دانراوه و ماوه‌ی مانگێكه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن و به‌چه‌قۆ تاوانه‌كه ئه‌نجام دراوه" به‌رپرسه‌كه‌ى پۆلیس واى گوت.
ئاشكراشی كرد، "كوژراوه‌كه ناوی "یوسف عه‌بدوڵایه" و خه‌ڵكی شاری دهۆكه و له كۆمه‌ڵگای دومیز ده‌ژیت، بكوژه‌كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه، ژنه‌كه‌یش به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به و ته‌مه‌نی 32 ساڵه و سێ منداڵی هه‌یه، دوای ئه‌وه له به‌رده‌م پۆلیسی دهۆك دانی به تاوانه‌كه‌ی ناوه، ئه‌وا ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به سزایی یاسایی خۆیان بگه‌ن".
كوژراوه‌كه دوو هاوسه‌ری هه‌یه، یه‌كێك له هاوسه‌رانی ئه‌و له شاری دهۆك ده‌ژیت، هاوسه‌ره‌كه‌ی تریش له كۆمه‌ڵگای دومیز ده‌ژیت، كاری سه‌ره‌كی ئه‌و هاووڵاتییه، ئه‌فسه‌ره له رێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری