محەمەد ناشاد گەنجێکی شارۆکەی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانییە و دوێنێ بە پێنج فیشەک کوژرا کە بڕیار بوو ئهمڕۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدات و لەگەڵ خۆشەویستەکەی بچێتە قەفەزی زێڕین.
هاوڕێیەکی نزیکی محەمەد، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکەین زانیاری دەربارەی ژیانی محەمەد بە "وشە"ى ڕاگەیاند، "محهمهد ناشاد تهمهن 29 ساڵ بوو، ماوەی نزیکەی مانگێک دەبێت دەستگیراندارە و لە ساڵی ڕابردووەوە بە خێزانی هاتوونەتە شاری سلێمانی و ماتۆرسکیلێکی سێ تایەی پێ بوو لەفەی لەسەر دەفڕۆشت، بڕیار بوو کە ئهمڕۆ هاوسەرگیری بکات و خۆی و خۆشەویسەکەی بچنە قەفەزی زێڕینەوە، بەڵام دوێنێ لەماڵی خۆیدا کوژرابوو کە لە پێشدا زۆریان لێ داوە و دواتر پێنج فیشەکیان ناوە بە سەر و دڵییەوە".
هاوڕێکەی ئەوەیشى ڕەت دەکاتەوە کە محەمەد سەربڕابێت و دەڵێت، "محەمەد سەرنەبڕاوە تەنها بە فیشەک کوژراوە".
محەمەد ناشاد، لە کۆتا پۆستی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیوویهتی "ژیـان زۆر كورتە شایەنی ڕق و حەسوودی نییه، پەشیمان بوونەوە لە دوای ئەوەی، كەسیكی نزیكمان لە دەست دەدەین، هیچ سودێـكی نابێت".
پۆلیسی سلێمانیش ڕای دەگەیەنێت کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و تەرمی محەمەد براوە بۆ پزیشکی دادوەری بۆ شیکاری تەرمەکەی.
سلێمانی/ ئاریان محەمەد