قوتابییەك دەستڕێژی فیشەك لە مامۆستاكەی دەكات

:: AM:10:23:31/12/2016 ‌

ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دەردەكەوێت، قوتابییەكی سعوودیە كە چەكی بە دەستەوەیە و لەناو باڵەخانەی قوتابخانەدا، دەستڕێژی فیشەك لە مامۆستاكەی دەكات.

گرتە ڤیدیۆكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە شێوەیەكی فراوان بڵاو بووەتەوە و بەگوێرەی زانیارییەكان، شوێنی رووداوەكە بریتییە لە كۆمەڵگەی فێركاریی ئەلقیرە، لە پارێزگای تەسلیس لە باشووری رۆژئاوای سعوودیە.

لە چەند گرتەیەكیشدا كە لە رێگەی كامێرای چاودێرییەوە تۆمار كراون، دەردەكەوێت كە مامۆستاكانی تر هەوڵ دەدەن چەكەكە لەو قوتابییە وەربگرن، بەر لەوەی هێزە تەناهییەكان بگەنە شوێنەكە.

سەرچاوە: سپوتنیك



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی