جه‌رجیر جۆریكه له سه‌وزه زیاتر بۆ زه‌ڵاته به‌كارده‌هێنرێت زۆر سوودى ته‌ندروستى هه‌یه و تامێكى تیژى تێدایه بۆ ئاماده‌كردنى زه‌ڵاته تامێكى زیاتر به زهلاتهكه ده‌به‌خشێت. برێكى زۆر پێكهاته‌ى خۆراكى گرنگى تێدایه كه یارمه‌تى دابه‌زینى كێشى له‌ش ده‌دات.
ته‌ندروستى له‌ش باشتر ده‌كات و له‌ش له ژه‌هر رزگار ده‌كات و رێگه له هه‌وكردن ده‌گرێت. چه‌ندان سوودى تر‌ى هه‌یه كه
لێره‌دا باس له دیارترین سووده‌كانى جه‌رجیر ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: یارمه‌تى كردنه‌ده‌ره‌وه‌ى ژه‌هرى له‌ش ده‌دات، دوو هۆكار هه‌یه كه واده‌كات جه‌رجیر ژه‌هرى له‌ش بكاته ده‌ره‌وه یه‌كه‌میان ئاوێته‌ى گۆگردى تێدایه كه له‌ش رزگار ده‌كات له ژه‌هر و دووه‌میان برێكى زۆر ریشاڵى تێدایه ئه‌م ریشالانه یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى ریخۆڵه‌كان ده‌ده‌ن و له‌ش له ژه‌هر پاك ده‌كه‌نه‌وه.
دووه‌م: كارى ریخۆڵه‌كان باشتر ده‌كات، ئه‌گه‌ر گرفتى قه‌بزیت هه‌یه ئه‌وه جه‌رجیر باشترین چاره‌سه‌ره، چونكه برێكى زۆر ریشاڵى تێدایه به‌مه‌ش كارى ریخۆڵه‌كان باشتر ده‌كات به‌پێى شاره‌زایانى ته‌ندروستى جه‌رجیر رێگه له شێرپه‌نجه‌ى كۆڵۆن ده‌گرێت.
سێیه‌م: جهرچیر به‌سووده بۆ ئێسك، چونكه برێكى زۆر كالیسیۆمى تێدایه كه ئێسكه‌كان به‌هێز ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندان پێكهاته‌ى خۆراكى تر‌ى گرنگى تێدایه كه ئێسك به‌دروستى ده‌هێڵنه‌وه یه‌كێك له‌و پێكهاته گرنگانه ڤیتامین K. هه‌روه‌ها گرنگه بۆ رێگریكردن له خوێن مه‌ین و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ.
چواره‌م: جه‌رجیر سیسته‌مى به‌رگرى به‌هێز ده‌كات، به‌هۆى ئه‌و پێكهاته خۆراكییه گرنگانه‌ى كه تێیدایه وه‌كو ڤیتامین سى، یارمه‌تى به‌هێزبوونى سیسته‌مى به‌رگرى ده‌دات، ئه‌گه‌ر گرفتى هه‌سته‌وه‌رى یان هه‌وكردن یان نه‌خۆشیت هه‌بوو ئه‌وه باشتر وایه برێكى زیاتر جه‌رجیر له ژه‌مه خۆراكیهكانتدا به‌كاربهێنیت و رێگه له هه‌ڵئاوسانى پووك و خوێن به‌ربوونى پووك ده‌گرێت، به‌هۆى ڤیتامین سیه‌وه ته‌ندروستى پێست وقژ باشتر ده‌كات.
پێنجه‌م: یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن و شه‌كه‌تى ده‌دات، هه‌وكردن ده‌بێته هۆى ناچالاكى مێشك و قه‌ڵه‌وى، كه‌مپته‌وى ئێسك، هه‌وكردنى جومگه، شه‌كره، شێرپه‌نجه، نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ئه‌م نه‌خۆشیانه زیاتر به‌هۆى هه‌وكردنى درێژخایه‌نه‌وه دروست ده‌بن و خواردنى جه‌رجیر یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌وكردن ده‌دات له له‌شدا مه‌ترسیه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى كه باسمان كرد كه‌م ده‌كاته‌وه.