لە شارەدێی کانی ماسێ سەر بە شارۆکەی ئامێدی بارینی بەفر بەردەوامی هەیە، شەوی ڕابردوویش تا بەیانی ئەمڕۆ ههینى یهكى ئادار نزیکەی 24 سم بەفر باریووە.
تیمەکانی ڕامالینی بەفر و باران ماوەی 24 سەعاته لەسەر خەتن و بەفر لەسەر ڕێگا سەرەکی و لاوەکییەکان ڕادەماڵن بەتایبەتی لە خاڵی گومرکی سەر زێر کە یەکێکە لە دەروازەکانی نێوان باکووری کوردستان و هەرێمی کوردستان.
بێجگە لە کانی ماسێ هاوکات لە سنووری شارەدێی کانی ماسێ و چیای گارە بەفرێکی زۆر باریوه و بە شێوەیەک هەندێ ڕێگا داخراون، تیمەکان سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگاکانن بە تایبەتی رێگای چیای گارە چونکە خەلکانێکی زۆر بە مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی دەکەن.
ئامێدی/ نەوزاد هلۆری