ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌كاتی ڕزگاركردنی توتكه سه‌گێكدا شیری به منداڵه‌كه‌ی ده‌دا، تووشی ڕه‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه، هه‌ندێك كه‌سیش پشتگیری‌یان كرد.
ستارلینگ كۆربن ژنێكی 30 ساڵی ئه‌مه‌ریكییه، له ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ژی، ڕۆژێك توتكه سه‌گێك له‌ژێر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گیری خواردبوو، ئه‌میش كه ده‌بوو له یه‌كێك له لاته‌نیشته‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه سه‌گه‌كه ڕزگار بكات، له هه‌مان كاتدا شیری به منداڵه‌كه‌ی ده‌دا.
كۆربن وێنه‌یه‌كی خۆی له كاتی شیردان به منداڵه‌كه‌ی و پاڵكه‌وتن بۆ ڕزگاركردنی سه‌گه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام دووچاری ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر بووه‌وه، ده‌ڵێن كه نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه شیر به ساواكه‌ی بدات.
دواتر چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری بڵاو كرده‌وه و ڕوونی كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی منداڵه‌كه‌ت به‌كوڵ بۆ شیر گریاوه و برسی بووه، نه‌یتوانیوه بڕوات به‌لایدا و ڕزگاركردنی سه‌گه‌كه له‌بیر بكات، بۆیه هه‌ردوو كاره‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه كردووه.
وێنه‌كانی ئه‌م ژنه له به‌شێكی زۆری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بوونه‌وه و كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆریان دروست كرد.