چەند چارەسەرێكی ئاسان بۆ رزگاربوون لە مێخەكە

:: PM:04:43:02/03/2019 ‌
مێخەكە بەشێوەیەكی گشتی لە سەر جومگەكانی دەست و پێ یان لە پاژنەی پێیەكان دروست دەبێت كە پێكدێت لە برینێكی وشكی رەق، لە هەندێك حاڵەتدا رێ لە رۆیشتن و جووڵانی دەست دەگرێت. بەهەمانشێوەی بالۆكە رەنگە بگوازرێتەوە بۆ بەشەكانی تری لەش لەلایەن ڤایرۆسی پایللۆماڤیروسی (HPV) دروست دەبێت. دەبێتە هۆی هەوكردن و بڵاوبوونەوەی بۆ بەشەكانی تری لەش.

مێخەكە بەشێوەیەكی پزیشكی دەتوانرێت چارەسەر بكرێت، ئەویش بە بەكارهێنانی ترشە بەهێزەكان وەك سالیسلیك و كریۆتهەراپی یان چارەسەركردن بە لێزە و نەشتەرگەری بچووك، بەڵام دەتوانرێت لە رێی چارەسەری سروشتییەوە چارەسەر بكرێت تەنیا بەم پێكهاتە سادانە.

یەكەم: داپۆشینی بە پلاستەر یان تیپ، یەكێك لە بەناوبانگترین ئەو چارەسەرە سروشتییانەی كە بەكار دەهێنرێت بۆ لابردنی مێخەكە بەكارهێنانی تیپە. باشتر وایە ئەو شوێنەی كە تووشی مێخەكە بووە بە پارچەیەك تیپ یان پلاستەر دابپۆشرێت بۆ ماوەی یەك هەفتە بەبێ ئەوەی تەڕ ببێت. دواتر لای ببە و پێیەكانت بكە ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك دواتر بە تەنێكی زبر یان بەردی پێ مێخەكە كە پاك بكەرەوە. هەموو هەفتەیەك ئەم كردارە دووبارە بكەرەوە هەتا هەست بە نەمانی مێخەكەكە دەكەیت.

دووەم: توێكڵی مۆز، بەهەمانشێوە نوێكڵی مۆز بەكار بهێنە بۆ سەر رووبەری مێخەكەكان و دواتر بە لەفافێك بیپێچە. هەموو رۆژێك پارچەیەكی نوێ دابنێ و دووبارە بیپێچەوە هەتا هەست بە نەمانی مێخەكەكان دەكەیت و شوێنی نامێنێت.

سێیەم: سركەی سێو، یەكێكی ترە لەو رێیانەی كە بەكار دەهێنرێت بۆ چارەسەری مێخەكە بەكارهێنانی سركەی سێوە، چەند پارچە لۆكەیەك بە بچووكی ببڕە و پاشان بە سركەی سێو تەڕی بكە لەسەر مێخەكەكە دایبنێ و دواتر بە لەفافێك یان پارچەیەك تیپ بیبەستە بۆ ئەوەی ئاوی بەرنەكەوێت. كە هەستت كرد وشك بووەتەوە دووبارە دایبنێرەوە هەتا هەست بە نەمانی مێخەكەكان دەكەیت.

چوارەم: زەیتی گەڵا چا، یەكێك لە بەهێزترین ئەو چارەسەرانەی كە تایبەتمەندی دژە كەڕووی هەیە زەیتی گەڵا چایە، هەروەها چارەسەرێكی نایابە بۆ رزگاربوون لە مێخەكە. چەند جارێك لە هەفتەیەكدا بە زەیتی گەڵا چا مێخەكەكان چەور بكە، بەڵام پێویستە دڵنیا ببیتەوە كە زەیتەكە بۆ هەموو چواردەوری مێخەكەكە بەكار بهێنیت لە ماوەیەكی كەمدا هەست بە نەمانی دەكەیت.

پێنجەم: پێكهاتەیەكی تر كە لە دژی كەڕوو بەكار دەهێنرێت سیرە، تەنیا پێویستت بە قاشێك سیر دەبێت پاشان پاكی بكە و لەسەر مێخەكەكەی دابنێ دواتر بە پارچە لەفافێك بیبەستە، یان دەتوانرێت سەرەتا بەزەیتی سیر چەور بكرێت و دواتر سیرەكە بەكار بهێنرێت. رۆژانە چەند جارێك دووبارەی بكەرەوە هەتا هەست بە نەمانی ئەم مێخەكە دەكەیت.

شەشەم: جێڵی ئالۆڤێرا، ئەو جێڵەی لە گەڵای ئالۆڤێرادا هەیە بە كەوچكێك دەریبهێنە و دواتر لەسەر مێخەكەكەی دابنێ، رۆژانە چەند جارێك بەكاری بهێنە هەتا هەست بە ئازار و كزانەوەی دەكەیت، بەم شێوەیە رەگی مێخەكەكە لە گەشە دەوەستێت و زیاد ناكات لە ماوەیەكی كەمدا هەست بە نەمانی دەكەیت.


وشە - ئاوات ئازاد