هاووڵاتییەك بازاڕی سۆرانی سووتاند

:: AM:10:16:04/03/2019 ‌
لەلایەن هاووڵاتییەكەوە بازاڕێكی سۆران دەسووتێنرێت و ڕێگریش دەكات لە تیمەكانی بەرگری شارستانی بۆ ئەوەی ئاگرەكە بكوژێننەوە.

ئەمڕۆ دووشەم چواری ئادار، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ  (4/3/2019)  سەعات (2:45) شەو ئاگادار كراین بەبوونی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە ناو بازاڕ، دەستبەجێ تیمی ئامادەباشی بنكەكەمان گەیشتە شوێنی رووداوەكە.

بەرگریی شارستانی سۆران ئاشكرای كردووە، لە لایەن هاووڵاتییەك هەوڵی سووتاندنی بازاڕ دەدرا سەرەڕای سووتاندنی بازاڕ، رێگری لە تیمەكانی ئێمەش دەكرد لە كوژانەوەی ئاگرەكە، خۆشبەختانە لەلایەن تیمەكانی بنكەكەمان نكەسەكە ڕادەستی پۆلیسی فریاكەوتن كرا و ئاگرەكەش بەزوویی كۆنترۆڵ كرا.

شارۆكەی سۆران یەكێكە لە شارۆكەكانی پارێزگای هەولێر لە باشـووری كوردستان، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارۆكەیە بەپێی مەزەندەی ساڵی 2018ی دەستەی ئامار هەرێمی كوردستان 198 هەزار و 779 هاووڵاتییە و ســاڵی بەقەزابوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1980، ئەو شارۆكەیە دەكەوێتە بەشی باكوری ڕۆژهەڵاتی هەولێری پایتەخت و تەنیا 110كم لە پایتەختەوە دوورە.



وشە - رامیار جەواد