پۆلیسى به‌ڵگه و تاوان كه‌یسى سێوان قادر ده‌شێوێنێت.. زانیارى نوێ ئاشكرا ده‌بێت
پارێزه‌ری كه‌یسی سێوان و سێ منداڵه‌كه‌ی ئاشكرای ده‌كات، دادگاى هه‌ولێر بڕیاری له‌سه‌ر كه‌یسی سێوان قادر دا بۆ ئه‌وه‌ی له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی كاری له‌سه‌ر بكرێت و ڕێككاره‌كان به‌ڕێوه بچن، له لایه‌كی تره‌وه به‌پێی زانیاریه‌كانی "وشه" پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی سلێمانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا مێردی سێوانی بێ تاوان ناساندووه.
بنار عادل پارێزه‌ری كه‌یسی سێوان قادر و سێ منداڵه‌كه‌ی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی كه‌یسی سێوان قادر له لایه‌ن دادگای هه‌ولێر داواكرابوو، پێویست بوو له دادگای هه‌ولێره‌وه بڕیار له‌سه‌ر كه‌یسی سێوان و منداڵه‌كانی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئایا له دادگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بكرێت یان دادگای چه‌مچه‌ماڵ.
روونیشى كرده‌وه كه دادگای هه‌ولێر بڕیاریدا كه‌یسی سێوان قادر و منداڵه‌كانی له دادگای سلێمانی لێكۆڵینه‌وه و ڕێككاره‌كانی بۆ بكرێت له بری دادگای چه‌مچه‌ماڵ.
له لایه‌كی تره‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی سلێمانی دوای 20 ڕۆژ چوونه‌ته ماڵه‌كه و له‌بری لێكۆڵینه‌وه له ڕاپۆرتێكدا له بری دادگای چه‌مچه‌ماڵ بڕیاریان داوه. پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان له ڕاپۆرته‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی ماڵی سێوان ده‌سكى پێوه نه‌بووه، له كاتێكدا ده‌سكى ده‌رگاكه لای پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ بووه، هه‌روه‌ها پۆلیسی به‌ڵگه و تاوان سه‌رپێچی له ڕاپۆرته‌كه‌یدا كردووه به ئاشكرا باسی له‌وه كردووه كه دیاری مێردی سێوان ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه و بێ به‌ریه له ڕووداوی سووتانی سێوان قادر و منداڵه‌كانی له كاتێكدا ئه‌وه كاری پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان نییه.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای چه‌مچه‌ماڵ ڕاپۆرته‌كه‌ی پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی سلێمانی ده‌بینێت كه چۆن له بری دادگا بڕیاری له‌سه‌ر دیاری مێردی سێوان ده‌دات و له سه‌رووی هه‌مووشه‌وه به بێ تاوان باسی مێردی سێوان كردووه، ده‌ست به‌جێ دادگای چه‌مچه‌ماڵ داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانی سلێمانی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بێته دادگا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چۆن ئه‌وان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دادگا بڕیاریان له‌سه‌ر كه‌یس و ڕووداوه‌كه و بێ تاوان ناساندنی مێردی سێوانیان داوه و داواكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی دادگا بێت بۆ لێپێچینه‌وه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌ری به‌ڵگه‌و تاوان ئاماده‌ی دادگا نابێت.
سێوان قادر له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2018 دوای ئه‌وه‌ی گڕ له ماڵه‌كه‌یان به‌رده‌بێت/ گومان ده‌كرێ هاوسه‌ره‌كه‌ی بێت و ئێسته گیراوه/ سێ منداڵی ده‌سووتێن و سێوانیش دوای حه‌وت ڕۆژ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم