خانمه پێشكه‌شكاری شۆخ و شه‌نگی ناوداری كورد ئه‌ژین ئازاد، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به ستایلێكی نوێ ده‌ركه‌وتووه و دواى كردووه كه‌سێك له‌ناو دڵى دابنیشێت، هه‌وادارانیشى ده‌ڵێن ئه‌ژین به‌دواى شوو ده‌گه‌ڕێت.
خانمه پێشكه‌شكار "ئه‌ژین ئازاد" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام نوێترین وێنه‌ی خۆى به ستایلێكى جیاوازه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى: "لەنێو دڵم دانیشە ئەی شانشینی گیانی من، (مەولانا)".
ئه‌ژین ئێسته له كاره نوێیه‌كه‌ی وه‌ك پێشكه‌شكارێك له كه‌ناڵی ئاسمانی "كوردماكس شۆ" له به‌رنامه‌یه‌كی نوێ و وه‌رزێكی نوێ "مه‌گه‌زین شۆ" ده‌رده‌كه‌وێ هه‌فته‌ى جارێك شه‌وان سه‌عات هه‌شت میوانداری گۆرانیبێژان ده‌كات چه‌ندان نهێنیان پێ ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌ژین ئازاد، پێشتر پێشكه‌شكاری هه‌ریه‌كه له كه‌ناڵه‌كانی كوردسات و خه‌ندان بوو، به‌ڵام ئێسته كاری مۆدێل ده‌كات، له‌دایكبووی شاری سلێمانییه، ماوه‌یه‌كه له كه‌ناڵی ئاسمانی كوردماكس شۆ له به‌رنامه‌ی ئێواران به‌شى هونه‌رى وه‌ك پێشكه‌شكارێك كار ده‌كاته‌وه.