گوڵستان سه‌عید ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پارتى نیازى چاكسازى هه‌یه و دووپاتیشی ده‌كاته‌وه گۆڕان ڕێككه‌وتنى ژێر به‌ژێرى له‌گه‌ڵ هیچ حزبێك نییه و بۆ دژایه‌تى هیچ لایه‌نێكى تریش ڕێككه‌وتن ناكات.
گوڵستان له به‌شێكی تری وه‌ڵامه‌كانیدا هۆكاره‌كانى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامانیشیان ڕوون ده‌كاته‌وه.
فراكسیۆنى گۆڕان ڕوانینى بۆ ئه‌و خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان چۆنه؟
له ماوه‌ى ڕابردوودا گۆڕان له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى دیاركراو كارى كردووه، به ئومێده‌وه ده‌ڕوانینه كارى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى كوردستان. ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى واژوومان كردووه، یه‌كێك له ئه‌ركه گه‌وره‌كان بۆ ئه‌و قۆناغه و داهاتووى كوردستان، بابه‌تى چاكسازییه. ئێمه پێمان وایه رێكخستنى یاساى چاكسازى له هه‌موو شتێكى تر گرنگتره، چونكه داهات و خه‌رجى رێك ده‌خات و به‌هه‌ده‌ردانى سامانى گشتیی راده‌گرێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به پێویستى ده‌زانین یاسای سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه و وه‌ك ئه‌وه‌ى له رابردوو ئێمه داواى سیسته‌مى په‌رله‌مانیمان بۆ حوكمڕانیى كوردستان كردووه، سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه بێنه هه‌ڵبژاردن. به‌م هۆیه‌وه په‌رله‌مان ده‌بێته مه‌رجه‌عێك بۆ لێپرسینه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى تر.
سه‌ربارى هه‌موو ئه‌وانه، ده‌ستوورى كوردستان به پێویست ده‌زانین بۆ دامهزراوهییبوونى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌و خوله‌دا جارێكى تر كار له‌سه‌ر ده‌ستوور ده‌كرێ، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى له‌باره‌ى ده‌ستوور هه‌یه، گۆڕان به باشى ده‌زانێت و له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات هه‌موارى ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌سه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم گۆڕان هیچ پڕۆژه‌یه‌كى دیاركراوى هه‌یه؟
گۆڕان پڕۆژه‌ى خۆى بۆ یاسای سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و پێمان باشه به گفتوگۆ پڕۆژه‌كه ئاماده بكرێ و به سازان ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێ.
رێكنه‌كه‌وتنى پارتى و یه‌كێتى كاریگه‌رى له‌سه‌ر كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه؟
كورد هه‌ر كاتێك یه‌كگرتوو بووبێت، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ستكه‌وتى باشى به ده‌ست هێناوه، په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكى كوردستانه و هه‌ر كه‌سێك له په‌رله‌مان پێویسته ئه‌ركه‌كانى بگرێته ئه‌ستۆ، به‌دڵنیاییه‌وه نه‌هاتنى یه‌كێتى بۆ په‌رله‌مان كاریگه‌رى هه‌یه و جوان نییه لایه‌كى په‌رله‌مان چۆڵ بێت به بیانووى ڕێكنه‌كه‌وتن، پێمان باشه پارتى و یه‌كێتى ڕێك بكه‌ون و په‌له بكرێ له جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانمان.
ئه‌گه‌ر كوردستان‌مان خۆش بوێت، پێویسته یه‌كگرتوو بین و په‌رله‌مان بكه‌ین به دامه‌زراوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى، به‌و جۆره‌یش ده‌توانین وڵاتێكى دامه‌زراوه‌یى دروست بكه‌ین.
بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێ ڕێككه‌وتنى پارتى و گۆڕان دۆخى په‌رله‌مانى سه‌قامگیرتر كرد، ئێوه چۆنی ده‌بینن؟
تا پێنجه‌مین كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌گه‌رى بوون به ئۆپۆزسیۆنمان هه‌بوو، به‌ڵام پارتى له كۆبوونه‌وه‌كان زۆر دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى چاكسازى ده‌كرده‌وه و گۆڕانیش ئامانجى چاكسازییه له داهاتوودا، بۆیه پێمان وایه په‌رله‌مانى ئێسته و ڕێككه‌وتنى گۆڕان و پارتى ڕێیه‌كى نوێیه بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى له كوردستان، نیازى چاكسازى له پارتى ده‌بینین كه زۆرترین كورسیى په‌رله‌مانى كوردستانى هه‌یه، به‌و جۆره‌یش ده‌توانین بارى خوارى كوردستان راست بكه‌ینه‌وه، به‌م جۆره په‌رله‌مانێكى سه‌قامگیر دروست ده‌بێ.
ئایا ئه‌و چاكسازییه‌ى ئێوه ده‌تانه‌وێ، پارتى ده‌یكات؟
پارتى خۆی نیازى چاكسازى هه‌یه، بۆیه پێیان باش بوو گۆڕان به‌شدارى له حكوومه‌تى داهاتووى كوردستان بكات و نیازى پارتیش بۆ ئێمه گرنگ بوو تا بتوانین به‌رنامه‌ى چاكسازى خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین و به‌رنامه‌ى سیاسیى گۆڕان له حكوومه‌تى داهاتوو جێگیر كراوه.
بۆچى یه‌كێتى به ڕێككه‌وتنى نێوان پارتى و گۆڕان قه‌ڵسه؟
ده‌كرێ ئه‌و پرسیاره له خۆیان بكه‌ی، به‌ڵام ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى نێوان پارتى و گۆڕان رێككه‌وتنێكه وه‌ك هه‌ر ڕێككه‌وتنێكى تر و خاڵه‌كانى ناو ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش ڕوونه، بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ڕێككه‌وتنى ژێر به‌ژێرمان له‌گه‌ڵ هیچ پارتێك نییه و بۆ دژایه‌تى هیچ لایه‌نێكى تریش ڕێككه‌وتن ناكه‌ین.
مه‌ترسیتان خستووه‌ته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى؟
ئێمه له‌سه‌ر كارنامه ڕێككه‌وتووین، ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ڕێككه‌وتنى نێوان گۆڕان و پارتى به مه‌ترسیی بزانێ، ئه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتوون و پێویسته تێبگه‌ن كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه، ئێمه داواى بوونى یاسا و خزمه‌تگوزارى گشتی و سیسته‌مى په‌رله‌مانى بۆ خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین.
گۆڕان رازییه له‌و پۆستانه‌ى له حكوومه‌تى داهاتوو وه‌ری ده‌گرێ؟
به‌ڵێ به‌و پۆستانه ڕازین كه له حكوومه‌ت وه‌رى ده‌گرین و ئه‌وه ڕێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه، هه‌رچه‌نده له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ پارتى زیاتر باسى چاكسازى كراوه و دواتر پێشنیارى 12%ى پۆسته‌كانمان كردووه.
ئێسته هه‌ندێك بابه‌تى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه له‌ناو گۆڕان هه‌یه، هۆی ئه‌مه چییه؟
ئه‌وانه‌ى ناڕه‌زایه‌تى ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر ڕێككه‌وتنى پارتى و گۆڕان، ئه‌وه تێگه‌یشتنیان بۆى نییه، به‌شێك له‌وانه‌ى ئێسته له گۆڕان واز دێنن، دواى كۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا پێوه‌ندییان پێوه نه‌ماوه و ئێسته به كاتێكى باشى ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ى بیورووژێنن كه ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى كوردستان نییه، به‌ڵام ئێسته بوونه‌ته پاڵه‌وانى فه‌یسبووك و به‌مزووانه به‌كۆتا دێن.
•ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ڕێككه‌وتنى نێوان گۆڕان و پارتى به مه‌ترسی بزانێ، ئه‌وه هه‌ڵه تێگه‌یشتوون.