له هه‌ولێر به‌نزینخانه‌یه‌ك سه‌ری له شوفێر و یاساكانیش شێواندووه
كاتێك به‌نزینی ئۆتۆمبێل كه‌م ده‌كات، شوفێر مافی خۆیه‌تی له به‌نزینخانه تێیبكات، به‌ڵام دوای تێكردنی به‌نزین ئه‌گه‌ر به‌بێ ویستی خۆی تووشی سه‌رپێچی هاتوچۆ بێت، ئه‌وا بێبه‌رییه له تاوان و ده‌كرێ به‌رپرسیارێتی هه‌ر جۆره رووداوێك بخرێته ئه‌ستۆی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت.
له هه‌ولێر به‌نزینخانه‌یه‌ك به‌گوێره‌ی مۆڵه‌تی یاسایی و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان كراوه‌ته‌وه، كه‌چی پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م رێنوێنییه‌كانی كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌یه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له هه‌ولێر به‌نزینخانه‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه و كاتێك شوفێر له به‌نزینخانه‌كه ده‌رده‌چێت و ده‌یه‌وێ درێژه به رێگه‌كه‌ی بدات، رێك رووبه‌ڕووی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌بێته‌وه كه له ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و به ناچار ئۆتۆمبێله‌كان تێك ده‌ئاڵێن و جه‌نجاڵی دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر شۆفێره‌كه وریا نه‌بێت، ئه‌وا تووشی رووداوی هاتوچۆ ده‌بێت.
ئه‌م دیمه‌نه له‌وانه‌یه هه‌موو پێنج خولهك جارێك له هه‌ولێر دووباره ببێته‌وه. ساڵی رابردوو "وشه" له به‌دواداچوونێكی مه‌یدانیدا هۆشداری له كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌كه‌ی هه‌ولێر دابوو، به‌ڵام هیچ لایه‌نێك گرنگی به هه‌ستیاریی پڕۆژه‌كه نه‌دا و به‌نزینخانه‌كه دواجار ته‌واو كرا و ئێسته به‌نزین ده‌فرۆشێت.
له سه‌ره‌وه‌ی پردی 120 مه‌تریی نزیك ماجیدی مۆڵ له شه‌قامی سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كۆیه، رێك له نێوان دوو لادانه‌وه و هاتنه ناوه‌وه‌ی شه‌قامی كۆڕنیش و گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆك، به‌نزینخانه‌یه‌ك كراوه‌ته‌وه، خاوه‌نی پرۆژه‌كه به‌گوێره‌ی یاسا و ره‌زامه‌ندی شاره‌وانی و حكوومه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، به‌نزینخانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، كه‌چی هیچ پێوه‌رێكی لۆجیكی تێدا نییه و ناكۆكی له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كانی كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه هه‌یه.
شوێنی ئه‌و به‌نزینخانه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌وه شیاو بوو شاره‌وانی بیكات به سه‌وزایی، كه‌چی كرایه به‌نزینخانه. له‌و كاته‌وه به‌نزینخانه‌كه ده‌ستی به فرۆشتن كردووه، رۆژ نییه كێشه بۆ شوفێر دروست نه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌ره‌و شه‌قامی كۆڕنیش بڕۆن، رێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له به‌نزینخانه‌كه ده‌رده‌چن شاخ به‌شاخ ده‌بن.
شوفێران سه‌ریان له‌و به‌نزینخانه‌یه سوڕماوه و پێیان سه‌یره ده‌رچوونی ئۆتۆمبێل له به‌نزینخانه‌یه‌ك، رێك ده‌رچوونێك بێت پێچه‌وانه‌ی هه‌موو رێنوێنییه‌كی هاتوچۆ، كه‌چی پۆلیس خۆی لێ كڕ كردووه.
شوفێرێكی تاكسی كه خه‌ریك بوو له ئۆتۆمبێلێك بدات، به بۆڵه بۆڵ هاواری كرد "ناكرێ ئێره پایته‌خت بێت، یان شه‌قامه‌كه قه‌پات بكه‌ن یان ئه‌م به‌نزینخانه‌یه لابه‌ن."
به‌نزینخانه له هه‌ولێر دوو جۆری هاوچه‌رخ و مۆبایل یان كاتین. به‌نزینخانه هاوچه‌رخه‌كان یاسا و رێسای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و ده‌بێت ره‌زامه‌ندی 11 فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندیداری وه‌ك ژینگه و شاره‌وانی و هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه هه‌بێت، پاشان مۆڵه‌تیان پێ ده‌درێت. جگه له‌مه، موڵكه‌كه یان ده‌بێت موڵكی تایبه‌تی بێت، یان له نه‌خشه‌ی شاره‌وانی تایبه‌ت بۆ خزمه‌تگوزاری وه‌ك به‌نزینخانه ته‌رخان كرابێت كه له‌و كاته‌دا به موزایه‌ده به كۆمپانیایه‌ك ده‌درێت و ئه‌ویش ده‌یكات به پڕۆژه‌ی به‌نزینخانه.
جۆری تری به‌نزینخانه به به‌نزینخانه‌ی مۆبایل ناسراون كه نزیكه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه مۆڵه‌تی پێدانی ئه‌م جۆره به‌نزینخانانه به شاره‌وانی درا و وه‌ك له ناوه‌كه‌یانه‌وه دیاره به‌نزینخانه‌ی كاتین و له‌سه‌ر موڵكی شاره‌وانی جێبه‌جێ ده‌كرێن و هه‌ر كاتێك حكوومه‌ت یان شاره‌وانی پێویستی به زه‌وییه‌كه یان شوێنه‌كه بوو یان زانی چیتر بۆ به‌نزینخانه شیاو نییه، مۆڵه‌ته‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به‌نزینخانه‌كه كۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌و جۆره مۆڵه‌ته‌ی كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه به‌و ئامانجه درا تا خه‌ڵك چیتر به جلیكان به‌نزین له‌سه‌ر شه‌قام نه‌فرۆشن و به‌م رێیه ئه‌م دیارده ناشارستانییه كۆتایی پێ بهێنن.
مه‌رج و رێنوێنیی زۆر هه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی به‌نزینخانه، جگه له وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی فه‌رمانگه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌بێت به‌نزینخانه له شوێنێك بكرێته‌وه كێشه بۆ هاتوچۆ و ژینگه و ژیانی هاووڵاتیان نه‌هێنێته كایه‌وه و هاوكات له شوێنێك بكرێته‌وه كه پێویستیی به به‌نزینخانه هه‌بێت. بۆ نموونه یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه لانی كه‌م 500 مه‌تر له به‌نزینخانه‌ی هاوچه‌رخ دوور بێت.
ئه‌و به‌نزینخانه‌یه‌ی له سه‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌ی پێ كراوه، هه‌مووی 50 مه‌تر له به‌نزینخانه‌ی هاوچه‌رخ دووره و خۆشی مۆدێرن دروست كراوه و هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ به‌نزینخانه‌ی هاوچه‌رخ نییه.
نه‌قیب فازڵ حاجی گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر، بۆ "وشه" گوتی، كردنه‌وه‌ی به‌نزینخانه‌كه هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئه‌وانه‌وه نییه و هه‌ر كاتێك رووداوێكی هاتوچۆ تۆمار بكرێ و پۆلیسی لێ ئاگادار بكرێته‌وه، ئه‌وكات لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
هاوكات بۆتان شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی چوار، بۆ "وشه" گوتی، به‌نزینخانه‌كه نایاسایی یان زێده‌ڕۆ نییه و له چوارچێوه‌ی رێنوێنی و یاساكان مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی پێ دراوه.
"وشه" هه‌وڵی دا له رێی بهنزینخانهكهوه به‌رپرسێك یان خاوه‌نی به‌نزینخانه‌كه بدوێنێت، به‌ڵام كه‌س ئاماده نه‌بوو زانیاری بدات.
*كاتێك شوفێر له به‌نزینخانه‌كه ده‌رده‌چێت و ده‌یه‌وێ درێژه به رێگه‌كه‌ی بدات، رووبه‌ڕووی ئۆتۆمبێل ده‌بێته‌وه.