خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەنرا

:: PM:01:06:11/03/2019 ‌
دابەشكردنی مووچە دوای بڕیاردان لە هەڵگرتنی پاشەكەوتەكەی، ئێستە سەرجەم وەزارەتەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستی مووچەی نوێن بەبێ‌ پاشەكەوت و لیستێكی نوێش ئامادە كراوە كە بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت و بەرلە پشووی نەورۆز كۆتایی دێت.

ئەمڕۆ دووشەم 11ـی ئادار، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی "وشە" دەستی كەوتووە، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بەبێ‌ پاشەكەوت دابەش دەكرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لیستێك ئامادە كراوە.

لە لیستەكەدا هاتووە، ڕۆژی سێشەم ڕێكەوتی 12/3/2019  وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال كراوان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی مووچە وەردەگرن.

ڕۆژی پێنجشەم ڕێكەوتی 14/3/2019 وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی وەردەگرن هەرچەندە پشووە.

ڕۆژی شەموو ڕێكەوتی 16/3/2019 وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان مووچە وەردەگرن.

ڕۆژی یەكشەم ڕێكەوتی 17/3/2019 ئەنجوومەنی ئاساییش و دەزگای گشتی ئاسایش هێزەكانی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاكەوتن و پۆلیسی نەوت و غاز مووچە وەردەگرن.

ڕۆژی دووشەم ڕێكەوتی 18/3/2019 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كشتوكاڵ و وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان و دەستەی مافی مرۆڤ  و دەستەی وەبەرهێنان دەستەی دەستپاكی و دەستەی ژینگە و دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەزگای گشتی كاروباری مین دابەش دەكرێت.

 ڕۆژی سێشەم ڕێكەوتی 19/3/2019 وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە مووچە وەردەگرن.

 ڕۆژی چوارشەم ڕێكەوتی 20/3/2019 خانەنشینانی سەربازی و خانەنشینانی مەدەنی مووچە وەردەگرن.



وشە - رامیار جەواد