كۆمپانیای لامبۆرگینی له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی نمایش كرد كه خه‌ڵك و هه‌وادارانی تووشی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
designboom" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می لامبۆرگینی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای لامبۆرگینی له پێشانگای "فرانك فوورت" نوێترین جۆری لامبۆرگینی به‌ناوی "تێرزۆ میلینیۆ" نمایش كرد، كه هه‌م له‌ڕووی كوالێتییه‌وه ناوازه‌یه هه‌م له‌ڕووی دیزاینه‌وه سه‌رسووڕهێنه‌ره، جگه له‌وه‌یش به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای لامبۆرگینی گوتویه‌تی، "ئه‌م جۆره ئۆتۆمبێله له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه زۆر جیاوازه و پێشووتر ئه‌م جۆره‌مان دروست نه‌كردووه".
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌مه یه‌كه‌م جۆری ئۆتۆمبێله كه به سیسته‌می "هایبرید سووپه‌ر" دروست بكرێت، چونكه 12 پستۆنه و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.5 لیتره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هێزی 838 ئه‌سپی هه‌یه و یه‌كێكه له گرانترین جۆره‌كانی لامبۆرگینی كه نرخه‌كه‌ی ده‌گات 2.5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای لامبۆرگینی بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی و گرانبه‌ها، له ساڵی 1963 له وڵاتی ئیتاڵیا و له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی فۆلكسڤاگنه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌م كۆمپانیایه دروستكه‌ری ئۆتۆمبێلی گرانبه‌هایه، هه‌ندێك جۆری ئۆتۆمبێلی هه‌یه كه نرخی ده‌گاته سه‌روو یه‌ك ملیۆن دۆلار.