كچێكی بێ به‌خت دوای ئه‌وه‌ی جارێك ئیفلیج بوو و چاك بووه‌وه، تووشی ڕووداوێك بوو و دووباره هه‌مان حاڵه‌تی به‌سه‌ر هاته‌وه.
جێد ئالمۆند كچێكی 16 ساڵانی به‌ریتانییه، به ڕووداوێك تووشی ئیفلیجیی له به‌شه‌كانی خواره‌وه‌ی جه‌سته‌ی ببوو، پاش ماوه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه له‌ژێر چاودێریی پزیشكیی چاك بووه‌وه و هه‌ستایه‌وه سه‌ر پێیه‌كانی.
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له چاكبوونه‌وه، جێد تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆی سه‌خت بوو، ئه‌مه‌ش دووباره ئیفلیجی كرده‌وه، هه‌رچه‌نده چه‌ندان چاره‌سه‌ری فیزیاییشی بۆ كرابوو، به‌ڵام هه‌ر تووشبوو.
جێد كۆڵی نه‌دا و به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری سرووشتی وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئیفلیجیی ئه‌م جاره كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مێشكی دروست كردبوو، بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی قوڕس بوو.
خێزانه‌كه‌ی جێد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی پێویستییان نه‌بوو، كۆمه‌كیان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی كرد، خۆشبه‌ختانه پاره‌ی ته‌واوی به زیاده‌وه كۆكرده‌وه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام دا.