كۆمپانیای هواوی له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێكی نوێی خسته بازاڕه‌وه و ئه‌و مۆبایله جیاواز له‌وانی تر كه‌ڤه‌رێكی زۆر جوان و هێزێكی زۆری هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی نوێترین مۆبایلی دروست كرد به‌ناوی "Y6" ه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندی زۆر ناوازه و دیزاینێكی زۆر جوانی بۆ داناوه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه 6.09 ئینجه و ڕوونییه‌كه‌یشی 1080 به 2340 پیكسڵه، جگه له‌وه‌یش ڕامی چوار گێگابایته و میمۆرییه‌كه‌ی 256 گێگابایته و كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگاپێكسڵه.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.