ئۆتۆمبێلی مەرگ هاوردەی كوردستان دەكرێت

:: AM:11:33:13/03/2019 ‌
ئەندازیارێكی بواری ئۆتۆمبێل ئاشكرای دەكات، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازرێنەوە دەستكاری "ئیرباگی"یان دەكرێت بۆ ئەوەی بكوژێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ـی ئادار، ئەندازیار ئەحمەد بەرزنجی سەرۆكی بەشی تەكنیكی ئۆتۆمبێل لە پەیمانگەی تەكنیكی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، سیستەمی Air bag یەكێكە لە سیستمە گرنگەكانی ئۆتۆمبێل بۆ ئەوەی دڵنیابی لەكاركردنی ئەم سیستمە، وەك خاوەن ئۆتۆمبێل دەبێت لەكاتی ئیش پێكردنی ئۆتۆمبێل ئاخر گڵۆپ دەكوژێتەوە لە داشبورد ئەوكاتە واتا سیستمەكە كار دەكات.

ئەو ئەندازیارەی ئۆتۆمبێل گوتی، ئێستە ئۆتۆمبێل پێش ئەوەی بۆ كوردستان بێت timer ی بۆ دادەنێن لە پشت داشبوردەكە بۆ ئەوەی گڵۆپەكە پاش پێنج چركە بكوژێتەوە.

لەبارەی چۆنیەتیی دڵنیابوونەوە لەوەی سیستمی ئێرباگی ئۆتۆمبێلەكان چۆن بزانین كار دەكات، ئاشكرای كرد كە دەبێت بە هەر شێوەیەك بێت پشكنینی بۆ بكرێت بەكۆمپیوتەر بۆ ئەوەی دڵنیابی لە كاركردنی سیستمەكە، چونكە بە كۆمپیوتەر بە دیار دەكەوێت.

لە هەرێمی كوردستان ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێل دەهێنرێن و بەشێكیان دووچاری ڕووداوی هاتوچۆ بوونە، ئەوەیش زۆرجار هاووڵاتی كاتێك دەیكڕێت نازانێ سیستمی ئێڕباگی كار دەكات یان نا.





وشە - رامیار جەواد