كۆمپانیای تۆیۆتا له پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ژاپۆن، نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش كرد كه هه‌واداران و خه‌ڵكی دنیای تووشی شۆك كرد.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
kbb" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می تۆیۆتا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای تۆیۆتا له پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له ژاپۆن ئۆتۆمبێله ناوازه‌كه‌ی به‌ناوی "RAV4" نمایش كرد كه تێیدا چه‌ند گۆڕانكارییه‌كی كردووه و بووه‌ته هۆی سه‌رسووڕمانی خه‌ڵك.
تۆیۆتا باسی له‌وه‌یش كردووه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله بۆدی گه‌وره‌تر كراوه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی بزوێنه‌ره‌وه به‌هێزتربووه كه 2.5 لیتره و هێزی 300 ئه‌سپی تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 26 هه‌زار و 545 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بێ.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری "تۆیۆتا" له ناوچه‌ی "ئیچی" له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.