ڤیڤۆ له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێكی خسته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی كه‌ڤه‌رێكی ناوازه‌یه و هێزێكی زۆری بۆ داناوه كه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كار ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری مۆبایلێكی دروست كرد كه خاوه‌نی سیسته‌مێكی به‌هێز و كه‌ڤه‌رێكی زۆر جوانه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره و دیزاینێكی زۆر جوانه، هه‌روه‌ها ڕامی دوو و چوار گێگابایتیی هه‌یه و میمۆری ناوه‌كیشی 128 گێگابایته، هه‌روه‌ها سیسته‌م و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی بۆداناوه كه به خێراییه‌كی زۆر كارده‌كات.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.