لە بەیانی ئەمڕۆوە، هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام کێشەی چوونەژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت و پۆستکردنی بۆ دروست بووە.
بەگوێرەی نوێترین پۆستی "CENT" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر ئەوە دەرکەوتووە کە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و ئینستاگرام کێشەی چوونەژوورەوە بۆ ئەکاونتەکەت و پۆستکردنی بۆ دروست بووە.
ئەم هەواڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاو کراوەتەوە لەلایەن ماڵپەڕی سەرەکی "CENT"، کە ئەمەیش وای کردووە بەڕێوەبەری ئینستاگرام و فەیسبووک بێنە دەنگ و بڵێن، بە زووترین کات ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین".
ئەوەیش گوتراوە کە ئەم کێشەیە هەموو دنیای گرتووەتەوە و زۆربەی بەکارهێنەرانی دوای داخستنی فەیسبووکەکەیان یان ئینستاگرامەکەیان نەیانتوانیوەتەوە بچنەوە ناو هەژمارەکەیان.