به‌هۆی ئه‌و ڕێنوێنییه ئه‌سته‌مانه‌ی فاڵچییه‌كی هیندی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ژنێك داینابوو، ژنه‌كه توانای به‌رگه‌گرتنی نه‌ما و مێرده‌كه‌یشی به دڕنده‌یی لێی دا.
له گوندی مانابورای
هیندستان، پیاوێك به ناوی پزیشكی فاڵچییهوه خۆی له‌ناو خه‌ڵكدا ناساندبوو و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانی ده‌كرد، شێوازی چاره‌سه‌ره‌كانیشی نامۆ و جۆراوجۆر بوون.
ژنێك كه یه‌كێك بوو له‌و نه‌خۆشانه‌ی سه‌ردانی فاڵچییه‌كه‌ی كردبوو، پێی ڕاگه‌یه‌نرا كه ڕۆحی شه‌ڕانگێز چووه‌ته ناو جه‌سته‌ی، بۆ هێنانه ده‌ره‌وه‌یان پێویسته به پێ به چوارده‌وری لادێكهییاندا بسووڕێتەوە.
ئه‌م چاره‌سه‌ره بۆ ژنه‌كه زۆر ئه‌سته‌م بوو، بۆیه له نیوه‌ی ڕێیهكهیدا هیلاك بوو و له ڕۆیشتن خاو بووه‌وه، به‌ڵام مێرده‌كه‌ی بەرگەی نەگرت و به هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه لێی ده‌دا.
ئه‌و دیمه‌نانه له گرته ڤیدیۆیه‌كدا به ڕوونی ده‌ركه‌وتوون و له‌ناو وڵاته‌كه و لادێكه‌دا بڵاو كرانه‌وه، بۆیه پۆلیس بڕیاری گرتنی ژن و مێرده‌كه و فاڵچییهكهیشی دا، به‌ڵام فاڵچییه‌كه هه‌ڵات و بۆیان نه‌دۆزرایه‌وه.
بۆ بینینی ڤیدیۆكه، كلیك بكه.