نمایشكارێكی قوبرسی ئاشكرای كردووه، به‌هۆی برۆ ڕه‌ش و پڕ و درێژه‌كه‌یه‌وه، چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه و تووشی كێشه‌ی كردووه.
سۆفیا هادجیبانتیلی كچه نمایشكاری 22 ساڵی قوبرسی، له پڕۆگرامی
Good Morning Britain ئاشكرای كرد، به‌هۆی ئه‌و شێوه جیاوازه‌ی ڕووخساری و برۆ پان و درێژه‌كه‌یه‌وه، چه‌ندان جار له نامه و كۆمێنتدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ كراوه.
ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه تووشی ترس بووه و له قوبرس به‌ره‌و له‌نده‌ن و دواتریش به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵاتووه، تا خۆی له‌و هه‌ڕه‌شانه ڕزگار بكات كه ڕۆژانه لێی ده‌كرێت.
سۆفیا گوتی: هه‌میشه هه‌وڵم داوه ئه‌و جۆره كۆمێنتانه له‌ژێر پۆسته‌كانم نه‌خوێنمه‌وه، به‌ڵام كاتێك پێدا دێم و كۆمێنته جوانه‌كان ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌وانه‌ش دێنه به‌رچاوم.
زیاتر گوتی: یه‌كێك له كۆمێنته‌كان له‌لایه‌ن پیاوێكی 53 ساڵان به ناوی پێرس بوو، پێی گوتم كه برۆكانم جیاواز و نامۆن، بۆیه زۆر كه‌س ده‌یانه‌وێت نه‌مێنم و بمكوژن.
سۆفیای نمایشكار ساڵی 2014 له یه‌كێك له ئارایشگاكان ویستبووی برۆی ڕه‌نگ بكات، به‌ڵام بۆیه‌كه به‌سه‌ر لاته‌نیشته‌كانیدا بڵاو بووبوونه‌وه و شێوه‌یه‌كی نامۆی پێ به‌خشیبوو، به‌ڵام خۆی حه‌زی لێ بووه و كردوویه‌تی به‌شێوه و ده‌ركه‌وتنی تایبه‌تی خۆی و له‌مه‌شه‌وه ده‌ستی به نمایشكاریی كردووه.