كۆمپانیای هواوی له نوێترین به‌رهه‌میدا به‌هێزترین مۆبایلیی خسته بازاڕه‌وه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، "ئه‌م مۆبایله جوانترین كه‌ڤه‌ر و به‌هێزترین سیسته‌می هه‌یه".
ماڵپه‌ڕی "
gadgets" هه‌واڵێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا باس له نوێترین به‌رهه‌می هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی نوێترین به‌رهه‌می خۆی نمایش كرد به‌ناوی "Nova 4e" كه یه‌كێكه له‌و مۆبایلانه‌ی سیسته‌مێكی به‌هێزی هه‌یه، جگه له‌وه‌یش خاوه‌نی سێ كامێرایه كه هه‌ر یه‌كه‌یان وێنه‌ی ناوازه ده‌گرن.
هواوی نۆڤا چوار ئی به‌دیزاینێكی زۆر جوان دروست كراوه و هێزێكی زۆریشی هه‌یه كه پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی 2.0 گێگاهێرتزه و ڕامی چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كیشی له 64 گێگابایته‌وه بۆ 256 گێگابایت زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها خاوه‌ن سێ كامێرای زۆر جوانه و كامێرای پێشه‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 24 مێگاپێكسڵه ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 246 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.