شه‌ش هۆكار ده‌بێته هۆى خراپى لایه‌نى ده‌روونى ژنان
پسپۆرێكى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان هۆكارى بێده‌نگى ژن ڕوون ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ركاتێك ژن زۆر بێده‌نگ بێ ئه‌وه هۆكارێكى دیارى كراوى هه‌یه كه له‌شه‌ش خاڵ تێپه‌ڕ ناكات.
له واڵى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك د.سامان شه‌ریف پسپۆڕى نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان روونى كردووه‌ته‌وه كه كاتێ کە ژنێک یا کچێک بە بێدەنگی دەبینیت ئەوا هۆكارێكى دیار كراوى له پشته.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه ده‌ڵێ، بێده‌نگى بۆ ماوه‌یی له ژنێكدا ئه‌م هۆكارانه‌ى له پشته‌وه‌یه:
1- بیرکردنەوەو بێزاری زۆر.
2- ماندووە لەدەست چاوەڕوانی زۆر.
3- زۆر سەرزەنشتی کراوە.
4- پێویستی بە نیشاندانی خۆشەویستی و لەئامێز گرتنە.
5- کێشەیەکی ده‌روونى ھەیە و کەس ھەستی پێناکات.
6- لەناخەوە دەگری و بە بێدەنگی دەریدەبڕێت.
ئه‌و پسپۆڕه ده‌روونییه پێى وایه جیا له‌و شه‌ش خاڵه هیچ هۆكارێكى تر نییه تا ژن بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر بێتاقه‌ت و بێده‌نگ بمێنێته‌وه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم