په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه، بۆ لێپرسینه‌وه له دوو وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌وانیش وه‌زیری ده‌ره‌وه محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم و وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان نه‌عیم روبێعێن، به‌هۆی ئه‌و كارانه‌ی دوای وه‌رگرتنی پۆسته وه‌زارییه‌كان ئه‌نجامیان داوه.
هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران فالح خه‌زعه‌لی و عه‌بدولئاله نائیلی و یاسر مالیكی و خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د و محه‌مه‌د ده‌راجی واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی یاسا به‌ركاره‌كان، لێپێچینه‌وه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی بینا ده‌یانه‌وێ وه‌زیری ده‌ره‌وه بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌هۆی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ دامه‌زراندنی باڵوێزانی عێراق له ده‌ره‌وه دایناوه، جیا له‌وه‌یش وه‌زیری ده‌ره‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به گێڕانه‌وه‌ی كه‌سانی به‌رپرسی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسی رووخا‌و بۆ پۆست و پله‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران به ته‌واوی ناڕازین به‌رانبه‌ر ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌نجامی داوه، نوێنه‌ری به‌شێك له حزبه‌كان له پۆسته باڵاكان دوورخراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش حزبه‌كانی به ته‌واوی نیگه‌ران كردووه.
عه‌بدولئاله نائیلی یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژووی لێپرسینه‌وه‌ی له وه‌زیری ده‌ره‌وه كردووه، بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه له ژێر ناوی كه‌سانی لێهاتوو و شیاو بۆ پۆستی شیاو، ده‌یه‌وێ به‌عسییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه پێگه‌ی گه‌وره‌یان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه پێ بدات.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی هاوپه‌یمانی بینا، هاوپه‌یمانی ئیسڵاحیش ده‌ستی به واژوو كۆكردنه‌وه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌عیم روبێعی وه‌زیری پێوه‌ندییه‌كان بانگهێشتی په‌رله‌مان بكات، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری دووپاتی كرده‌وه، كه پێشتر به‌عسی بووه و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بووه.
حه‌سه‌ن فدعم په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی ئیسلاح گوتی، ناكرێ كه‌سێكی به‌عسی له پۆستی وه‌زیری وڵات بێ و واژوو كۆ ده‌كه‌ینه‌وه و بانگهێشتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین، چونكه بوونی كه‌سێكی له‌وشێوه‌یه به وه‌زیر پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسای ڕیشه‌كێشكردنی به‌عسه.