بەرشەلۆنە هێرشبەرێكی تری بۆ شوێنی سوارێز دۆزیوەتەوە

:: PM:02:46:15/03/2019 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ماوەیەكە بەدوای هێرشبەرێكی نوێی ژمارە 9 دەگەڕێ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە شوێنی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی یاریی پێ بكات.

رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: رۆدریگۆی هێرشبەری یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی هاتۆتە نێو لیستی داواكارییەكانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ گرێبەستكردن لەگەڵیدا.

رۆدریگۆی تەمەن 28 ساڵ دەتوانێ لە هەردوو باڵی هێرشبەر و هێرشبەری سەری رم لەنێو یاریگە یاری بكات.

گرێبەستەكەی رۆدریگۆ لەگەڵ یانەی ڤالێنسیا تا ساڵی 2020 و مەرجی هەڵوەشاندنەوەشی بە 120 ملیۆن یۆرۆ دیاری كراوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ئارەزوو دەكەن بۆ وەرزی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ رۆدریگۆ بكەن، بەڵام بە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكە نا.

ماڵپەڕی (Transfermarkt)ی جیهانی كە تایبەتە بە لێكدانەوە و بەبازاڕكردنی یاریزانان، نرخی ئێستای رۆدریگیۆ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە 30 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م