كۆمپانیای "Sanpchat lnc" له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا بۆ ئاپه‌كه‌ی سیسته‌مێكی نوێ داده‌نێت كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ئه‌م ئه‌پده‌یته نوێیه سوپرایز ده‌بێ بۆ به‌كارهێنه‌ران.
هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین ئه‌پده‌یتی سناپچات ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپچات له نوێترین ئه‌پده‌یتدا سیسته‌می یاری كردن به ڤیدیۆ و وێنه‌كان زیاد ده‌كات كه ده‌توانیت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانتدا ئه‌نجامی بده‌ی و له‌ڕێیه‌وه فلته‌ری نوێت بۆ بكرێته‌وه.
ئه‌م یاریانه‌یش وه‌ك فلته‌رێكه بۆ كامێرای سناپچاته‌كه‌ت زیاد ده‌بێ، هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌سه‌ر خاڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌ت بیكه‌یت و كامتان خاڵی زیاترتان كۆكرده‌وه ئه‌ویان فلته‌رێكی نوێی بۆ ده‌كرێته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی قسه‌كانی به‌رێوه‌به‌ری گشتی "Sanpchat lnc" كه ده‌ڵی مانگی داهاتوو ئه‌م ئه‌پده‌یته به‌رده‌ست ده‌بێ.
سناپچات یه‌كێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 2011 له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Sanpchat lnc" ه‌وه دروست كرا. ئه‌م ئاپه بۆ وێنه‌گرتن و چاتكردن له نێوان هاوڕێیاندا دروست كراوه و له ساڵی 2011 ه‌وه تا ئێسته به ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سناپچات ده‌ڵێت، ئێسته ئه‌م ئاپه رۆژانه 187 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنێت.