ئەمڕۆ شه‌موو 16ى ئادار، لە شاری هەولێر لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، دووەم فێستیڤاڵی خوێندنەوە بەڕێوەچوو، كه تیایدا شەش هەزار ناونیشانی کتێب بەخۆڕایی بەسەر خوێنەراندا دابەش كرا.
ئەحمەد کاوانی، ئەندامی ڕێکخراوی مەسەلە بە "وشه"ى ڕاگەیاند، " ئەمە دووەمین فێستیڤاڵی خوێندنەوەیە بەڕێوە دەچێت، تێیدا کۆمەڵێک چالاکی رۆشنبیری و کولتووری ئەنجام دەدرێت، بۆ زیاتر هاندانی خوێندنەوە شەش هەزار کتێب بە ناونیشانی جیاجیا لەسەرجەم بوارەکاندا بەخۆڕایی دابەش دەکرێت.
ئه‌و گوتى، ئێمه وه‌ك ڕێکخراوی مەسەلە نزیکەی شەش سەد کتێب بەخۆڕایی دابەش دەکەین بەسەر خوێنەران دا.
ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه ئه‌م فێستیڤاڵه ده‌كرێته‌وه ساڵى ڕابردوویش چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام بوو جگه له‌وه‌ى سه‌ره‌تاى مانگى نیسان له هه‌رێمى كوردستان له شارى هه‌ولێر 10 ڕۆژ پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كتێب ده‌كرێته‌وه.
ساڵانە لە ڕۆژی 16ی ئاداردا بەبۆنەی یادی کیمیابارانی هەڵەبجەوە، لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان و لە هەندێک شوێنی وڵاتانی دەرەوە، چالاکیی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێت.