به بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی 10 كتێبی نوێی شاعیرانی كورد، كۆڕێكی شیعریی له هه‌ولێر ساز ده‌كرێت و شاعیران به واژووی خۆیانه‌وه كتێبه‌كان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن.
سبه‌ی دووشه‌م 18ی ئادار، ئێواره كۆڕێكی شیعریی بۆ 10 شاعیری كورد به بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كانیانه‌وه ساز ده‌كرێت، هه‌ر شاعیرێك یه‌كێك له به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی خۆیان و كتێبه‌كان به واژووی خۆیانه‌وه پێشكه‌شی ئاماده‌بووان ده‌كه‌ن.
ئه‌م كۆڕه له‌ژێر ناونیشانی "شیعر ژانری هه‌موو زه‌مه‌نه‌كان" بۆ شاعیران: جه‌لال به‌رزنجی، سالار عوسمان، ئیسماعیل به‌رزنجی، هۆشه‌نگ شێخ محمه‌د، بژار حه‌كیم، فه‌رمان ساڵح، رێدار سابیر، محمه‌د باوه‌كر، رزگار جه‌باری و زانا خه‌لیل ساز ده‌كرێت.
زانا خه‌لیل شاعیری به‌شدار له‌م كۆڕه به "وشه"ی گوت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر ڕۆمان، چیرۆك و ژانره‌كانی تری ئه‌ده‌بمان چاپ كردووه و كاری زۆرمان له‌سه‌ر كردووه، ئه‌م جاره شیعرمان هه‌ڵبژارد. له ڕێی ئه‌م كۆڕه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وێژه‌یی هه‌ولێر په‌یامێكی خۆشه‌ویستیی بۆ ده‌زگاكانی چاپ ده‌نێرێت، چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی شیعریان پشتگوێ خستووه.
زیاتر گوتی: له ڕێی ئه‌م كۆڕه‌وه ده‌مانه‌وێ بڵێین، ئه‌گه‌ر مه‌عریفه‌ی كوردی دره‌ختێك بێ، ئه‌وا شیعر و شاعیران ره‌گه‌كه‌ی ده‌بن. هه‌ر بۆیه ده‌بێ شیعر پۆلێن بكرێ و باش و جوانه‌كان گرنگییان پێ بدرێ و چاپ بكرێن.
لای خۆشیه‌وه ڕزگار جه‌باری شاعیری به‌شدار له كۆڕه‌كه بۆ "وشه" له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌یه‌وه ئاشكرای كرد: ئه‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌ی من به‌رهه‌می 15 ساڵ هه‌وڵی نووسینمن له‌و بواره، كه له سێ شیعری درێژ و ژماره‌یه‌ك شیعری مامناوه‌ند و ڕێژه‌یه‌كی زۆری كورته شیعر پێكهاتوون، به ناوی "شه‌به‌نگی ڕژاو" سبه‌ی له كۆڕه‌كه‌دا بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
سه‌رجه‌م كتێبه‌كان له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چالاكیی وێژه‌یی هه‌ولێر چاپ كراون، سبه‌ی له هۆڵی ڕۆشنبیریی سه‌عات چواری ئێواره ساز ده‌كرێ. به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ند "براده‌ر" به گۆرانییه‌كانی و "دڵشاد عه‌لی" ڕه‌خنه‌گر به وتارێك كۆڕه‌كه بایه‌خدارتر ده‌كه‌ن.