ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هه‌میشه گه‌رمترین ناوچه‌ی كێشه‌یه، ئێسته به دۆخێك‌دا تێده‌په‌ڕێ له هه‌موو سه‌رده‌مێكی تر كێشمه‌كێشی زۆرتره و ململانێكان له نێوان پاوانخوازیی ئێران، سه‌پاندنی زلهێزیی توركیا و هه‌وڵی ڕكابه‌ریی سعوودیه، گه‌یشتووه‌ته لووتكه و ئه‌مه‌ریكاش له‌و ناوه‌نده‌دا یاریی به شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌كات و نایه‌وێ هیچیان بڕووخێن و هیچیشیان ببێته زلهێزی باڵا.
دكتۆر حوسێن ئیبیش توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له واشنتن، پێی وایه ئه‌مه‌ریكا دڕه‌نگ به پیلانه‌كانی ئێران و توركیای زانیوه، به تایبه‌تی توركیا و له ڕاپۆرتێكدا كه بۆ ئاژانسی "بلۆمبێرگ"ی ئه‌مه‌ریكی نووسیوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا به‌سه‌ر دوو سه‌نگه‌ردا دابه‌ش بووه: هاوپه‌یمانییه‌كی پاڵپشتی ئێران، له‌گه‌ڵ گرووپێكی له‌وه گه‌وره‌تر به‌ڵام په‌رشوبڵاو دژی پیلانه‌كانی ئێران. ئه‌و ده‌ڵێ: "هه‌ندێك وای بۆ ده‌چن كه ئه‌مه دابه‌شبوونی مه‌زه‌وگه‌رایی نێوان شیعه و سوننه بێت، ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی گه‌مژانه‌یه!" ئه‌ی كه‌واته ڕاستییه‌كه كامه‌یه دكتۆر؟
ئه‌و توێژه‌ره پێی وایه، دابه‌شكردنی كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر دوو مه‌زه‌ودا، ڕاستییه‌كه ده‌شێوێنێ، به‌ڵگه‌كه‌شی دروستبوونی هاوپه‌یمانییه‌كی سێیه‌مه، جیاواز له‌و سه‌نگه‌رانه‌ی پێش خۆی كه سه‌نگه‌رێكی سوننیی عه‌ره‌بی زاڵ بوو، ئه‌میان سه‌نگه‌ری سوننیی توركیایه كه هاوپه‌یمانی تایبه‌تی خۆی و پێگه و قورسایی سیاسی و سه‌ربازیی به‌هێزی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
ئیبیش نووسیویه‌تی، له ماوه‌ی شه‌ڕی سووریا، سعوودیه، میسڕ، ئیمارات، ئوردن و ئیسرائیل لایه‌نی دژ به ئێران بوون، ئه‌مانه له ساڵی 2011ـه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا یه‌كیان گرتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان كه دژایه‌تیكردنی به‌شار ئه‌سه‌ده كه پشتیوانه گه‌وره‌كه‌ی ئێرانه، به‌ڵام ئه‌م هاوپه‌یمانییه گه‌وره‌یه له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2016 كۆتایی هات، ئه‌و كاته‌ی شاری حه‌له‌ب به ته‌واوی چووه‌وه ده‌ست ڕژێمی سووریا، له‌و كاته‌وه توركیا هاوڕێ عه‌ره‌به‌كانی به‌جێ هێشت و ڕووی له ئێران و ڕووسیا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی په‌یه‌ده و ده‌سه‌ڵاتی كورد له باكوری سووریا نه‌هێڵێ و هه‌موو ئامانجی خۆی له‌مه‌دا چڕ كرده‌وه، ئیدی له‌مه‌وه توركیا وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كرد و هه‌ندێك جاریش بوونه هاوبه‌ش.
ڕۆڵی توركیا له چه‌قی هاوپه‌یمانیی نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و هه‌ڵكشان ڕۆیشت، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له سعوودیه، ئیمارات، به‌حرێن و میسڕ، ده‌رگه‌كانیان به ڕووی قه‌ته‌ردا له 2017 داخست، ئه‌مه وای كرد توركیا له ڕێی ده‌وحه‌وه به ته‌واوی خۆی بخزێنێته وڵاتانی عه‌ره‌بی كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی فراوانی له‌وێ هه‌یه. قه‌ته‌ریش كه خۆی هاوپه‌یمانی ئێرانه، هۆكارێكی تر بوو بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندیی تاران و ئه‌نكه‌ره و گرێبه‌ستێكی ڕاكێشانی غازی به‌دوای خۆیدا هێنا.
قه‌ته‌ر و توركیا كه پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه وه‌ك دكتۆر حوسێن ده‌ڵێ، بووه‌ته هۆی به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئه‌و بزووتنه‌وانه، وه‌ك حه‌ماس له سووریا و ناچاریان كرد له ناسنامه‌یه‌كی سوننییه‌وه خۆی بۆ ناسنامه‌یه‌كی جیاواز بگۆڕێ و له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و دوو وڵاته‌دا، جارێكی تر بخزێته‌وه لای ئێران.
توێژه‌ره‌كه پێی وایه، ئه‌م جووڵانه‌ی توركیا ده‌یكات، پێی ده‌بێته هێزێكی هه‌رێمیی گه‌وره هاوشێوه‌ی ئێران و بگره له‌وانه‌یه كاریگه‌رییه‌كانی له داهاتوودا له ئێرانیش زیاتر بێت، به‌مه‌ش دوای نیو سه‌ده له هه‌وڵدان بۆ چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئیتر بێ منه‌ت ده‌بێ چونكه ڕێیه‌كی تری به‌هێزی ئابووری و سه‌ربازی و ستراتیجی دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌بێ بیریشمان بێت، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی ناتۆیه و هێشتا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناوی وه‌ك وڵاتێكی وێرانكه‌ر هاوشێوه‌ی ئێران نه‌زڕاوه، به‌ڵام هه‌مووشی ده‌زانێ له هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌توانێ ببێ به‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی توركیا بۆ گه‌یشتن به بڕیار به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بوون، چیتر به شاراوه‌یی نییه و ئه‌وه‌تا سلێمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌و وڵاته له گوتارێكی جه‌ماوه‌ریدا گوتی: ئێمه ته‌نیا توركیا نین، ئێمه دیمه‌شق، حه‌له‌ب، كه‌ركووك، قودس، مه‌كه و مه‌دینه‌ین. له یه‌كه‌م هه‌نگاوی پاوانخوازیی ئێران‌دا وه‌ك چۆن به‌رپرسانی دژه تیرۆری ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردووه، نه‌خشه‌ی داهاتووی توركیایان بینیوه كه به‌سره و به‌شێكی سعوودیه‌ش له‌خۆ ده‌گرێ.
كوشتنی جه‌مال خاشوگچی له ناو كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ، جارێكی تر ئه‌و ململانێ كۆنه‌ی سعوودیه و توركیای گه‌رم كرده‌وه كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی 19 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رچی توركیا هه‌وڵی دا هه‌رچوێنێك بێت ئه‌و پێوه‌ندییه به مۆله‌قیش بێت بهێڵێته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، محه‌مه‌د سه‌لمان جێنشینی پاشای سعوودیه‌ی تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره كرد كه تا ئێسته‌شی پێوه بێت لێی نابێته‌وه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، زۆر به ڕاشكاوی له گوتارێكدا گوتی: "توركیا تاكه وڵاته شیاوی ئه‌وه بێت سه‌ركردایه‌تیی جیهانی ئیسلامی بكات" ئه‌مه‌ش به‌پێی توێژه‌ره‌كه، ڕاگه‌یانراوێكی ڕاسته‌وخۆیه بۆ بێهێزیی عه‌ره‌بستانی سعوودیه و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش. ئه‌مساڵیش له كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌دا له ئیستانبوڵ، هه‌موو هێزه ئیخوانه‌كانی دنیایان كۆ كرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه بۆ زلهێزی و ڕابه‌رایه‌تیی توركیا بكه‌ن.
ئیسرائیل و وڵاته عه‌ره‌بییه هاوپه‌یمانه‌كان (سعوودیه، ئیمارات، میسڕ و به‌حرێن)، له دۆخێكی دڵه‌ڕاوكێ و ترسدان به‌رانبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و سیاسه‌ته‌كانی توركیا و ئه‌و هێزه ئیسلامییه‌ی به هاوكاریی قه‌ته‌ر دروستی كردووه، چونكه ئه‌وان نزیكیشن له ئێران و مه‌ترسییه گه‌وره‌كه ئه‌وه‌ی، هاوپه‌یمانیی ئه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا شكست بهێنێ و زیانمه‌ندی سه‌ره‌تاش كوێت و ئوردنه.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌موو جموجووڵانه‌ی توركیا هه‌ڵوێسته‌كانی ڕژد نه‌بوون و به خاوی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه كه جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌ڵوێستێكیان ده‌ربڕیبێ، وێڕای ئه‌و هه‌موو هۆشدارییه‌ی دیپلۆماسی و پسپۆڕه ته‌ناهییه‌كانی پێشتر له ژێر ئیداره‌ی تره‌مپ كاریان كردووه. به‌ڵام ئه‌مه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ ئایا ئه‌مه‌ریكا هێشتا له‌و مه‌ترسییه تێنه‌گه‌یشتووه، یان شتێكی له‌ژێر سه‌ردایه؟
دكتۆر حوسێن ئیبیش توێژه‌ر له په‌یمانگه‌ی وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له واشنتن وه‌ڵام ده‌داته‌وه ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ده‌بێ هه‌ڵوێستی ڕژد بنوێنێ و دژایه‌تیی خۆی به ئاشكرا بۆ توركیا ده‌رببڕێ كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌جووڵێنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بێ جێگره‌وه‌ی بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیكی باشووری توركیا كارا بكرێت و هاوپه‌یمانی و هاوكاریی سه‌ربازی كه‌م بكرێته‌وه.