پێشانگای كتێبی كه‌لار داشكاندن بۆ خوێنه‌ران ده‌كات

:: PM:04:04:17/03/2019 ‌

له‌ هۆڵی سه‌ره‌كی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار پێشانگایه‌كی كتێب به‌ هه‌زار سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر ده‌كریته‌وه‌ و داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م كتێبه‌كانی ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئاداری 2019  له‌ كتێبخانه‌ی گشتی شارۆكه‌ی كه‌لار پێشانگایه‌كی كتێب كرایه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌زار ناونیشان له‌خۆی ده‌گرێت.
 
سامان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگاكه‌ به‌ "وشه‌"ی  راگه‌یاند، وه‌ك ده‌زگای رێنما و ژماره‌یه‌ك ده‌زگای تری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌  ئه‌مڕۆ له‌ ناوه‌ندی كتێبخانه‌ی گشتی كه‌لار پێشانگه‌یه‌گی گه‌وره‌ی كتێبمان كردوه‌ به‌ نمایشكردنی هه‌زار سه‌رچاوه‌ و زیاتر له‌ سێ هه‌زار كتێب .
 
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌، كتێبه‌كان بوارگه‌لی ده‌روونی و مێژوویی و ئاینی و ئه‌ده‌بی و جیۆگرافی و وه‌رزشی و ژینگه‌یی له‌خۆ ده‌گرێت.
 
له‌باره‌ی داشكاندنه‌كانی ئه‌و پێشانگایه‌وه‌ سامان محه‌مه‌د ده‌ڵێ، بۆ سه‌رجه‌م كتێبه‌كان به‌بێ جیاوازی زمان 40%ی داشكاندن كراوه‌ و پێشانگه‌كه‌ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ.
 
ئاشكرای ده‌كات، ئه‌وه‌ یه‌كه‌مجاره‌ داشكاندن بۆ سه‌رجه‌م زمانه‌كان ده‌كرێت به‌بێ جیاوازی، پێشتر ئه‌و داشكاندنه‌ زیاتر بۆ زمانی كوردی ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و جیاوازییه‌مان نه‌هێشتووه‌.
 
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی




وشە - هیدایه‌ت جان