به‌هۆی یاریی په‌نجییه‌وه 10 گه‌نج گیران، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و شوێنه قه‌ده‌غه بوو یاریكردنی په‌بجی، به‌ڵام ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نجه گوێیان نه‌دا به یاساكان و پۆلیسیش به‌هۆیه‌وه ئه‌وانی گرت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له گیرانی 10 گه‌نج ده‌كات به‌هۆی په‌بجییه‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، له‌و چه‌ند مانگه‌ی پێشوودا له شاری كوچارات له هیندستاندا یارییه به‌ناوبانگه‌كه‌ی په‌بجی قه‌ده‌غه كرابوو به‌هۆی ئه‌و توندوتیژییه‌ی له یارییه‌كه‌دا هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته نائاساییه‌ی كه گه‌نجانی وڵاته‌كه تووشی بووبوون، ئه‌مه‌یش وای كرد به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م یارییه قه‌ده‌غه بكرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یش قه‌ده‌غه كرابوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵه گه‌نجێك كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 10 گه‌نج بوو له‌لایه‌ن پۆلیسی شاره‌كه‌وه گیران، به‌هۆی یاریكردن به په‌بجی.
یاریی "په‌بجی" PUBG یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین یارییه‌كانی دنیا كه یارییه‌كی گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له نێوان به‌كارهێنه‌ره‌كانی، PUBG كورت كراوه "PlayerUnknown's Battlegrounds"ه، ئه‌م یارییه به‌ناوبانگه له ساڵی 2017 ده‌رچووه له‌سه‌ر ده‌ستی "بێرنارد گرین" كه سه‌ره‌تا ئه‌م یارییه ته‌نیا بۆ "PC" دروست كرابوو، به‌ڵام ئێسته ده‌توانی به XBOX ONE و PS4 و مۆبایل و سیسته‌مه‌كانی ئه‌ندرۆید و IOS ئه‌م یارییه بكه‌یت.