ناوەندی حەوت ڕەنگە له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بڵاوى كردووهتهوه، ئەمڕۆ یهكشهم 17ى ئادار، سهعات سێی پاشنیوەڕۆ، لە هۆڵی مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە پێشانگایهكیان كردهوه.
پێشانگاكه بەبەشداریی چەندان هونەرمەندی بواری شێوەکاریی، پێشانگای هاوبەشی شێوەکارانی سنە و تاران لە سلێمانی كرایهوه.
پێشانگاكه بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەریی سلێمانی، بەهاوکاری ناوەندی حەوت ڕەنگە كردیهوه و ژمارهیهك هونهرمهندى شێوهكان تابلۆكانیان نمایش كرد.
نیگارکێشان یان وێنەکێشان یان تابلۆکێشان یان شێوەکاری، بریتییە لە پراکتیزەکردنی بۆیاخکردن و ڕەنگکردن یان ناوەندێکی تر بۆ سەر ڕوویەک.
ئهگەر بمانەوێت بگەڕێینەوە بۆ چۆنێتی سەرهەڵدانی مێژووی هونەریی شێوەکاری هاوچەرخ لە باشوری کوردستاندا، ئەوە شاری سلێمانی و هەولێر زۆرترین بەشی ئەو مێژوەیەیان بەباڵا دەبڕێت، لەگەڵ ئەوەی شاری سلێمانی شارێکی نوێیەو لە ساڵی 1784 لەلایەن بابانەکانەوە درووستکراوە، بەڵام بووهتە شارێکی گرنگ و نوێکار لە زۆرێک لە بوارەکانی ژیانی ئەدەبی و سیاسی و هونەری و کۆمەڵایەتی، لەهەمانکاتدا بوونی ئەو بیناسازییە گرنگەی کە لە قەڵای هەولێردا بەدیدەکەین.