گێژبوونى سه‌ر له پر دروست ده‌بێت، زۆر كات له ئه‌نجامى زۆر وه‌ستان له‌سه‌ر پێیه‌كان هه‌ستى پێده‌كرێت یان زۆر خۆدانه به‌ر تیشكى خۆر، زۆر هۆكار هه‌یه بۆ سوورانى سه‌ر و گێژبوون. له كۆتایدا ده‌بێته هۆى رشانه‌وه و زێگرى نووستن، به‌ڵام خۆشبه‌خاته چه‌ند چاره‌سه‌رێكى سروشتى هه‌ن كه سوورانى سه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
لێره‌دا باس له دیارترین ئه‌و رێگایانه ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: هه‌ڵمژینى زه‌یته بۆنداره‌كان، كه‌مێك ئاو بكۆڵێنهو پاشان چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتى بۆندارى بۆ زیاد بكه دواتر سه‌رت بكه ئاراسته‌ى هه‌ڵمه‌كه و پاشان به خاولیه‌ك سه‌رت دابپۆشه تا ده‌توانیت هه‌ڵمى ئاوه بۆنداره‌كه ههلأَبمژه بۆ ماوه‌ى 10 بۆ 15 خولهك، دواتر گوێیه‌كان روومه‌ت و ناوچه‌وان و پشت كلت به باشى بشێله تا هه‌ست به هێوربوونه‌وه و نه‌مانى سوورانى سه‌ر ده‌كه‌یت.
دووه‌م: هه‌ندێك چایى زه‌نجه‌فیل بخۆ، چه‌ندان توێژینه‌وه كراوه له‌سه‌ر سوود و گرنگیه‌كانى زه‌نجه‌فیل چاره‌سه‌رێكى كاریگه‌ره بۆ هێڵنجدان و هه‌روه‌ها سوورانى سه‌ر، كاتێك تووشى سوورانى سه‌ر ده‌بیت ئه‌وه باشتر وایه كوپێك چایى زه‌نجه‌فیل بخۆیته‌وه، كوپێك ئاو گه‌رم بكه و پاشان كه‌وچكێك هاراوهى زهنجهفیلى بۆ زیاد بكه به باشى تێكى بده و دواتر بیخۆره‌وه ته‌نیا له ماوه‌ى چوارسه‌عات گێژبوونى سه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سێیه‌م: سركه‌ى سێ‌و، وابیستراوه كه سركه‌ى سێ‌و توانایى چاكبوونه‌وه‌ى چه‌ندان نه‌خۆشى هه‌یه هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكى باشه بۆ گێژبوونى سه‌ر.ته‌نیا برێكى یه‌كسان له ئاو سركه‌ى سێ‌و ئاماده بكه و كه‌مێك هه‌نگوینى بۆ زیاد بكه و دواتر بیخۆره‌وه. سركه‌ى سێ‌و ترشى ئه‌مینى تێدایه كه پێویسته بۆ له‌ش و له‌هه‌مان كاتدا هه‌نگوین كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر چاكبووهوهى سوورانى سه‌ر.
چواره‌م: شێلان، شێلان هه‌ستى گێژبوون و سووران كه‌م ده‌كاته‌وه فشارى ده‌روونى ناهێڵێت و یارمه‌تى له‌ش ده‌دات كه خوێن و ئیكسجینى باشتر پێبگات.