له كۆڕێكی شایسته‌دا ڕێبوار سیوه‌یلی ناساندن بۆ نوێترین كتێبی خۆی ده‌كات، پسپۆڕێكیش قسه له‌باره‌ی گرنگیی كتێبه‌كه‌یه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئادار، ڕێبوار سیوه‌یلی نووسه‌ر و ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای كوردی نوێترین كتێبی خۆی به ناوی "مرۆڤ و ئینته‌رنێت" بڵاو ده‌كاته‌وه.
ماڵی وه‌فایی و ڕێكخراوی زه‌ریاب كۆڕێكی ئه‌ده‌بیی بۆ ناساندنی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی سیوه‌یلی ساز ده‌كه‌ن، تێیدا ڕێبوار سیوه‌یلی ناساندن بۆ كتێبه‌كه‌ی ده‌كات و د. محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن پسپۆڕی ده‌روونشیكاریی قسه‌یه‌كی گرنگ له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌وه ده‌كات.
له به‌شێكی كتێبه‌كه‌یدا سیوه‌یلی ده‌ڵێ: ڕۆشنبیریی كتێب كه له جیهانی شارنشینیدا سه‌ری هه‌ڵدا، گره‌نتییه‌ك بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدان و جیابوونه‌وه‌ی (من) له (ئێمه) و دروستبوونی تاكایه‌تی لێ كه‌وته‌وه. به‌ڵام له دنیای ئێسته‌دا كه "گوندێكی جیهانییه" و تیایدا "ڕۆشنبیریی" فهیسبووكیانه باڵاده‌سته و مرۆڤی به‌ره‌و پاتاڵیی و ههرزهگۆییهكی بێوێنه بردووه، ئایا چاره‌نووسی "من" كه به چیی ده‌گات و چۆن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و واقیعی مه‌جازی بتوانین ئامرازێكی به‌هێز دروست بكه‌ین بۆ ڕزگاركردنی خود له چوونه‌وه ژێرباری ئاپۆرا؟.
كۆڕه‌كه له سمایل لاندی ڕۆیال مۆڵ، ئه‌مڕۆ سه‌عات هه‌شتی ئێواره به ئاماده‌بوونی ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆشنبیری كورد ساز ده‌كرێت.