دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌ته‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى ده‌ستى پێ كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و پلانه كار ده‌كات له برى بایه‌خدان به كاروبارى ده‌ره‌وه و دیپلۆماسیی، سوپاى ئه‌مه‌ریكا به‌هێز بكات. بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌مساڵ هه‌نگاوى رژدى نا و ده‌ستى كرد به كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و له به‌رانبه‌ریشدا بوجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگریى زیاد كرد.
له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى 2017 دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ستبه‌كار بوو، له‌و كاته‌وه دروشمى "ئه‌مه‌ریكا به‌ر له هه‌موو شتێك"ى به‌رز كردووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان دۆناڵد تره‌مپ به كه‌سێكى "درۆزن" وه‌سف ده‌كه‌ن و گوایه خاوه‌نى هیچ قسه‌یه‌كى خۆى نییه، به‌مه‌یش هه‌واڵى بهزمهساتى له‌سه‌ر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه‌چى به پێچه‌وانه‌ى ئه‌م تێگه‌یشتنه زۆر له چاودێرانى سیاسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوودا تره‌مپ كارى له‌سه‌ر ته‌واوى ئه‌و به‌ڵێنانه كردووه كه له كاتى هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردن وه‌ك دروشم به‌رزى كردوونه‌ته‌وه، ره‌نگه ده‌سته‌جێ كارى بۆ به‌ڵێنه‌كانى نه‌كردبێت، به‌ڵكو هه‌نگاو به‌هه‌نگاو هه‌وڵى به‌دیهێنانى به‌ڵێنه‌كانى داوه.
له كاتێكدا دوو ساڵ و دوو مانگ به‌سه‌ر ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ تێپه‌ڕیوه، چاودێران ده‌ڵێن مانگانه تره‌مپ بڕیارێكى ده‌ركردووه، به بڕیاره‌كه‌ى هه‌را و ناڕه‌زایى ناوه‌ته‌وه. له‌وانه رۆژنامه‌ى
"عه‌ره‌ب" نووسیویه‌تى "تره‌مپ گره‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات به هه‌موو ئه‌و به‌ڵینانه‌ى پابه‌ند بێت، كه له كاتى هه‌ڵبژاردن له‌باره‌ی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه داویه‌تى، به‌ڵام هه‌موو جارێك هه‌وڵه‌كانى رووبه‌ڕووى ناڕه‌زاییه‌كى توندى كۆنگرێس ده‌بێته‌وه، جا هه‌ندێك جار ناڕه‌زاییه‌كان له‌لایه‌ن دیموكرات و كۆمارییه‌كانیش ده‌بێت".
له‌م چه‌ند مانگه‌ى رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ به ته‌واوى پڕژاوه‌ته سه‌ر سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و چه‌ندان بڕیارى داوه بۆ ئه‌وه‌ى رێبازى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا بگۆڕێت، له‌وانه بڕیارى كشانه‌وه هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى له سووریا و ئه‌فغانستان دا، دواتر بڕیارى داوه زۆرینه‌ى ئه‌و هاوكارییانه رابگرێت كه ئه‌مه‌ریكا له رێى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به هه‌ندێك له وڵاتانى ده‌دات.
له‌كاتێكدا داواى لێ ده‌كرێت بهپێوهندى له‌گه‌ڵ سعوودیه بچێته‌وه، ئه‌و ده‌ست ده‌كات به به‌هێزكردنى ئه‌م پێوه‌ندییه، له هه‌مان كاتیش‌دا دانوستاندن له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبانى ئه‌فغانى ده‌كرێت.
وێڕاى كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و شانده دیپلۆماسییه‌كان، له به‌رانبه‌ردا تره‌مپ بودجه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌كات، ره‌نگه له‌مه‌دا بیرۆكه‌كه‌ى له جیمس ماتیسى وه‌زیرى پێشووى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتبێ.
له ساڵى 2013 كاتێك ماتیس له هێزه‌كانى مارێنز ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه له دانیشتنێكى كۆنگرێس گوتى "ئه‌گه‌ر به ته‌واوى پاره به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ناده‌ن، ئه‌وا دواجار پێویستم به‌وه هه‌یه، جبه‌خانه‌ى زیاتر بكڕم. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌رچه‌نده پاره له دیپلۆماسیی و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه خه‌رج بكه‌ین، ئه‌وا بودجه‌یه‌كى سه‌ربازى كه‌مترمان ده‌بێت".
هه‌رچه‌نده چوار ساڵ به‌ر له ده‌ستپێكردنى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ جیمس ماتیس ئه‌م لێدوانه‌ى داوه، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌م لێدوانه به‌شێكى زۆر له ناوه‌ڕۆكى سیاسه‌تى تره‌مپ روون بكاته‌وه. ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن كۆشكى سپییه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌رى ده‌خه‌ن كه بۆ بودجه‌ى ساڵى 2020 پێشنیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى پشكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه كراوه، له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌و هاوكارییانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به وڵاتانه‌ى ده‌دات.
ئاستى كهمكردنهوهكهیش كه‌م نییه، به‌ڵكو ده‌گات به %23، له به‌رانبه‌ردا پێشنیار كراوه 750 ملیار دۆلار بۆ به‌رگریى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا ته‌رخان بكرێت و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو به %5 بودجه‌ى سوپا به‌رز كراوه‌ته‌وه. ئه‌و بڕه‌ى كه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه‌م كراوه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 12 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار ده‌بێت.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى له به‌رانبه‌ر ئه‌و بودجه پێشنیاركراوه، ئیلیۆت ئینگڵ سه‌رۆكى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێس ده‌ڵێ "ده‌بێت بایه‌خ به دیپلۆماسى و گه‌شه‌پێدان بدرێت نه‌ك بودجه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه به‌تاڵ بكرێت". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆنگرێس كه له دیموكراته‌كان ده‌ڵێ "ئه‌م بودجه‌یه‌ى پێشنیار كراوه مردنى كلینیكییه". بۆیه پێشبینى ده‌كات له‌لایه‌ن دیموكرات و كۆمارییه‌كانیش ره‌ت بكرێته‌وه.
مایك ماكۆڵ كه له دیموكراته‌كان و ئه‌ندامى لیژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى كۆنگرێسه، ئه‌ویش هۆشدارى ده‌دات له كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه و ده‌ڵێ، "ده‌بێت وریا بین ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه ئه‌نجامى نه‌خوازراوى نه‌بێت".
بۆیه پێشبینى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى داهاتوودا ناكۆكى و ململانێیه‌كى زۆر له ناوه‌ندى سیاسى واشنتن دروست بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشبینى ده‌كرێت، تره‌مپ مكوڕ بێت له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى له‌سه‌ر ئاستى دنیادا، چونكه له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار گوتوویه‌تى ئه‌مه‌ریكا به خۆڕایى به‌رگریى له كه‌س ناكات. له‌ماوه‌ى رابردوویشدا هاوكارییه‌كانى بۆ چه‌ندان وڵات و دامه‌زراوه‌ى فه‌رمى له دنیا كه‌م كردووه‌ته‌وه. له‌وانه هاوكارییه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و پاكستان و چه‌ندان ده‌زگاى تر.