جه‌ژنی نه‌ورۆز كه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورد و گه‌لانی ئارییه و جگه له خه‌ڵكی كوردستان، فارس و ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی "ستان"یان پێوه‌یه، جه‌ژنه‌كه پیرۆز ڕاده‌گرن، به‌ڵام هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی ده‌یكاته‌وه. زه‌قترین دیارده له نه‌ورۆزی كورداندا، ئاگره‌كه‌یه كه چه‌ندان هێمای مێژوویی و كولتووری و ئاینی هه‌ڵگرتووه. له ناو كوردستانیشدا هه‌ر ناوچه‌یه كۆمه‌ڵێ نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، نه‌ورۆزی سلێمانی له سه‌رده‌می پیره‌مێردی شاعیره‌وه، نه‌ریته‌كانی تا ئێسته وه‌ك خۆی به كه‌مێك گۆڕانكارییه‌وه ماوه‌ته‌وه.
گه‌لی كورد ڕۆژی نه‌ورۆز به جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی خۆی داده‌نێت و سرووتی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه و به‌رده‌وام به شێوازی بێ پێشینه له هه‌موو ساڵێكدا ئه‌م یاده له‌گه‌ڵ ئاگركردنه‌وه‌دا ده‌كاته‌وه و شێوازی جه‌ژنی نه‌ورۆزی كورد، له هیچ شوێنێكی تر ناچێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كورد تاكه نه‌ته‌وه‌یه له ناو ته‌واوی ئه‌و گه‌لانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه، ساڵنامه‌كه‌ی پێوه به‌ستبێته‌وه كه به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی مێژوونووسانی كورد بڕوایان پێیه‌تی، بۆ ئاڤێستای زه‌رده‌شت ده‌گه‌ڕێته‌وه و مانای ڕۆژێكی گه‌ش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه‌كی نوێیه دوای زستانێك سه‌خت كه هه‌موو زه‌وی سه‌وز ده‌بێته‌وه.
ڕژێمه فاشیسته‌كانی عێراق، به‌رده‌وام ده‌یانویست كورد له‌م جه‌ژنه دابماڵن و ده‌ماری ئاینیی خه‌ڵكیان به‌وه ده‌گرت كه جه‌ژنی ئاگرپه‌رستییه و مسوڵمان نابێ ڕۆژێك پیرۆز بكات كه كوفره و به‌پێی ده‌قی ئیسلامیش ته‌نیا دوو جه‌ژن هه‌یه، ئه‌مه وای كرد، بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ له باشووری كوردستان به تایبه‌تی، ئه‌و جه‌ژنه قه‌ده‌غه بكرێت و خه‌ڵك به دزییه‌وه له‌سه‌ر شاخ و شوێنه به‌رزه‌كان بیكه‌نه‌وه.
سلێمانی پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی پیره‌مێرد
ئه‌گه‌رچی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه قه‌ده‌غه بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لی كوردستان له 21/ی ئاداری هه‌موو ساڵێك به ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی پیرۆزیی ئه‌م جه‌ژنه لای كورد كه به رۆژی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كورد داده‌نێن.
له شاری سلێمانی جه‌ژنی نه‌ورۆز وه‌ك هه‌ر شارێكی تری كوردستان قه‌ده‌غه بوو، خه‌ڵكی به شێوه‌ی نهێنی ده‌یانكرده‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ی پیرۆز بكردایه سزا ده‌درا، بۆیه ئه‌مه وای كرد، خه‌ڵكی به شێوه‌ی نهێنی ئێواره‌ی نه‌ورۆز له مامه‌یاره، گۆیژه و سه‌رچنار، شه‌وی نه‌ورۆز ئاگریان ده‌كرده‌وه و خۆیان حه‌شار ده‌دا و ئه‌م قۆناغه‌ش ساڵ به ساڵ كاڵ ده‌بووه‌وه و تا وای لێ هات به‌ره‌و نه‌مان ڕۆیشت و ورده ورده وای لێ هاتبوو، ئیتر خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی نیمچه فه‌رامۆشكردن، له‌بیریان ده‌چووه‌وه و له‌پڕ یه‌كێك ده‌هات زیندووی ده‌كرده‌وه.
پیره‌مێرد و نه‌ورۆز
پیره‌مێردی شاعیر، ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ته‌مه‌نی خۆی له ئیستانبوڵ خه‌رج كردووه، كاتێك دۆست و خزمه‌كانی له سلێمانی داوای لێ ده‌كه‌ن بگه‌ڕێته‌وه، ساڵی 1925 خۆی و ژن و منداڵه‌كانی ئیستانبوڵ به‌جێ ده‌هێڵن و ڕێی سووریاوه ده‌چێته به‌غدا و له‌وێوه دێته‌وه كوردستان و ده‌گاته شاری سلێمانی و له‌و كاته‌دا ڕۆژنامه‌ی ژیانه‌وه له سلێمانی ده‌رده‌چوو. ھه‌واڵی گه‌یشتنه‌وه‌ی پیره‌مێرد به‌م شێوه‌یه بڵاو ده‌كاته‌وه: "جه‌نابی تۆفیق به‌گی مه‌حموود ئاغا كه 23 ساڵه له وه‌ته‌ن دوور كه‌وتووه‌ته‌وه، شه‌وی 30ی كانوونی دووه‌می 1925 ته‌شریفی ھاته‌وه مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌مان، به قدوومی ئه‌م زاته زۆر مه‌سروور و خۆشحاڵین، به‌ناوی ھه‌موو ھاووڵاتییه‌كه‌وه به‌خێرھاتنی ده‌كه‌ین".
پیره‌مێرد له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌و شاره، وزه و جووڵه‌ی پێ ده‌به‌خشێ و یه‌كه‌م هه‌نگاو كه ده‌یگرێته به‌ر، ڕۆژنامه‌ی ژیان ده‌رده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی.
جگه له كاری رۆژنامه‌وانی، یه‌كێكی تر له‌و بابه‌تانه‌ی پیره‌مێرد گرنگییه‌كی زۆری پێ داوه نه‌ورۆز بووه. به‌لای پیره‌مێرده‌وه نه‌ورۆز ته‌نیا كردنه‌وه‌ی ئاھه‌نگێك و گێڕانی ئاھه‌نگ نه‌بووه، به‌ڵكو شتێكی له‌وه گه‌وره‌تر بووه و جارێكی تر ڕۆحی به به‌ری نه‌ورۆزدا كردووه‌ته‌وه و هێنده به‌لایه‌وه پیرۆز بووه، ھاوكێشه‌ی مه‌رگ و ژیانه‌وه‌ی وه‌رگرتووه و هه‌موو توانای خۆی له چه‌ند ڕۆژی پێش نه‌ورۆز بۆ رێوڕه‌سم و فێستیڤاڵی نه‌ورۆز ته‌رخان كردووه.
نه‌ورۆزی سلێمانی له سه‌رده‌می پیره‌مێردا دوو ڕۆژ بووه، ئێواره‌ی نه‌ورۆز، سه‌رپه‌رشتیی كوڕان و كچانی شاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له گردی مامه‌یاره، ئاگری نه‌ورۆز بكه‌نه‌وه و به چالاكیی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و خوێندنه‌وه‌ی شیعر و نواندن و هه‌ڵپه‌ڕكێ، ڕۆژه‌كه پیرۆز بكه‌ن و ڕۆژی دواتریش كراوه به سه‌یران. هه‌ر كه‌س له ماڵی خۆیه‌وه خواردنی بردووه و له‌وێ پێكه‌وه خواردوویانه و به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێ تا ڕژێمی عێراق قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات.
دوایین ساڵ كه پیره‌مێرد نه‌ورۆزی له شاره‌كه كرده‌وه، قه‌ده‌غه بوو ئاگر بكرێته‌وه و ڕێگری له هه‌موو رێوڕه‌سمه‌كه كرا، بۆیه ئه‌ویش ماڵه‌كه‌ی خۆی گڕ تێ به‌ردا و به‌مه نه‌یهێشت ئه‌و ساڵه سلێمانی له كاتی بوونی ئه‌ودا بێ ئاگر و مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز بێت.
نه‌ورۆزی دوای پیره‌مێرد
وێڕای ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس، به ته‌واوی ڕێگری له نه‌ورۆز ده‌كرا، به‌ڵام خه‌ڵكی به شێوه‌ی جیاواز هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌و یاده وه‌ك چۆن پیره‌مێرد ده‌یكرد، بیكه‌نه‌وه و له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، نه‌ورۆز له سلێمانی مۆركێكی تایبه‌ت به خۆی وه‌رگرت كه نزیكه له‌وه‌ی پیره‌مێرده‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شار گه‌وره بووه و مامه‌یاره جێی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه نابێته‌وه، خه‌ڵكی شاری سلێمانی، ساڵانه له ئێواره‌ی نه‌ورۆز هه‌ركه‌س له ماڵی خۆیه‌وه، به به‌رگی كوردییه‌وه دێنه ده‌ر و به‌پێ ڕێ ده‌كه‌ن تا ده‌گه‌نه شه‌قامی سالم. له‌و شه‌قامه، پڕه له چالاكی هونه‌ری و یادكردنه‌وه‌ی پیره‌مێرد و نواندن و هه‌ڵپه‌ڕكێ و خه‌ڵكی هه‌مووی خۆڕسكانه به‌شداری ده‌كه‌ن.
وه‌ك به‌شێك له‌و نه‌ریتانه، بۆ به‌یانیی یه‌كه‌م ڕۆژی نه‌ورۆز خه‌ڵكی شار چۆڵ ده‌كه‌ن و به‌ره‌و قه‌ره‌داغ و شارباژێر ڕێ ده‌گرنه به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یرانه‌كه‌ی سه‌رده‌می پیره‌مێرد بكه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژه‌دا بچێته ئه‌و شاره، وا ده‌زانێ چۆڵه‌وانییه، چونكه به ده‌گمه‌ن خه‌ڵكێك بمێنێ نه‌چنه سه‌یران.