جەستەت بە لیمۆ و ئاو و هەنگوین پاك بكەوە

:: PM:04:47:18/03/2019 ‌
لیمۆ بۆ زۆر مەبەست بەكار دەهێنرێت بەهۆی تامە ترش و بۆنە تایبەتەكەیەوە زۆر كات لە دروستكردنی شەربەت و زەڵاتەدا سوودی لێ وەردەگیرێت. هەروەها لیمۆ پڕە لە ڤیتامین سی تایبەتمەندی دژە ڤایرۆس و دژە بەكتریایی هەیە و بەرگری لەش زیاد دەكات. باشتر وایە لیمۆ لەگەڵ ئاو و هەنگوین تێكەڵ بكرێت بەم شێوەیە سوودێكی زیاتری هەیە بۆ لەش چەندان پێكهاتەی گرنگ بە لەش دەدات.

یەكەم: هەوكردن لەناو دەبات، وەك لە پێشتردا باسمان كرد لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی بەم شێوەیەش دەتوانێت بەئاسانی هەوكردن لەناو ببات و سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات و توانای لەناوبردنی بەكتریا و ڤایرۆسی هەیە لە لەشدا.

دووەم: لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە، سوودێكی تری لیمۆ و هەنگوین و ئاو ئەوەیە كە توانای لابردنی ژەهری لەشی هەیە، چونكە بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدیان تێدایە كە توانای لابردنی ژەهری هەیە بەمەش سیستەمی هەرسی پاك دەكاتەوە.

سێیەم: هەرسكردن باشتر دەكات، خواردنی لیمۆ لەگەڵ ئاو هەنگوین سوودێكی باشی هەیە بۆ سیستەمی هەرس، چونكە رێ لە بەدهەرسی دەگرێت و گەدە و ریخۆڵەكان پاك دەكاتەوە و یارمەتی كردنە دەرەوەی پاشەڕۆ دەدات.

چوارەم: پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی، لیمۆ چەندان كانزایی تێدایە وەك كالیسیۆم و پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم، فۆسفۆر چەندان پێكهاتەی تر، تەنیا بە خواردنی لیمۆ پێكهاتەی خۆراكی گرنگ دەچێتە لەشەوە و بەمەش سیستەمی لەش باشتر دەكات.

پێنجەم: یارمەتی كەمكردنەوەی كێش دەدات، خواردنی لیمۆ لەگەڵ ئاو هەنگوین یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات، هەروەها رێژەی زیندەپاڵ خێرا دەكات، بۆیە بە خواردنی لیمۆ خێراتر كێشی لەش كەم دەبێتەوە.

شەشەم: یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات، باشتر وایە ئەم خواردنەوەیە لە بەیانیاندا بخورێتەوە چونكە بەشێوەیەكی باشتر كاریگەری لەسەر پێست دروست دەكات یارمەتی درەوشانەوەی پێست دەدات، چونكە لیمۆ لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە و بەمەش توورەی پێست ناهێڵێت. پڕە لە ڤیتامین سی لەگەڵاَ هەنگویندا وەك دژەبەكتریایەك بەكار دەهێنرێت بۆ باشتركردنی پێست و لەش.

حەوتەم: شێداركردنەوەی لەش، سوودێكی تری خواردنەوەی لیمۆ و ئاو هەنگوین ئەوەیە كە لەش لە وشكبوونەوە دەپارێزێت. پێویستە هەموو كەسێكی ئاسایی رۆژانە هەشت پەرداخ ئاو بخواتەوە، ئەگەر هەستت بەكەمبوونەوەی وزەی لەشت كرد یان بێهێز بوویت ئەوە نیشانەی وشكبوونەوەی لەشە بەهۆی كەم ئاوییەوە. خواردنەوەی لیمۆ لەگەڵ هەنگوین و ئاو پارێزگاری لە ئەلیكترۆلایتی لەش دەكات و بەمەش لەش لە وشكبوونەوە دەپارێزێت.



وشە - ئاوات ئازاد