نیشانەكانی هەوكردنی رێكە و هۆكارەكانی

:: PM:07:15:18/03/2019 ‌

هەوكردنی رێكە كە بەشێكی كۆئەندامی هەرسە، بریتییە لە هەوكردنی ناوپۆشی ئەو بەشە و رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی ئازار لە رێكە و هەستكردنی بەردەوام بۆ چوونە سەرئاو و رەنگە حاڵەتەكە بۆ ماوەیەكی كورت یان درێژخایەن بەردەوام بێت. 

نیشانەكانی:
هەستكردنی بەردەوام بە چوونە سەرئاو و خوێنبەربوونی رێكە و دەرچوونی شلە و ئازاری رێكە و بوونی ئازار لە بەشی چەپی سك و هەستكردن بە پڕبوونی رێكە و سكچوون و ئازار لەكاتی پاشماوەفڕێدان.

هۆكارەكانی: 
چەند حاڵەت و نەخۆشی هەن كە هەوكردنی ناوپۆشی رێكە دروست دەكەن وەك لە خوارەوە:
هەوكردنی ریخۆڵە كە 30%ی تووشبووانی هەوكردنی ریخۆڵە تووشی هەوكردنی رێكە دەبنەوە، تووشبوون بە پەتا، واتە لە رێگەی گواستنەوەی نەخۆشییەكی پێوەست بە خۆراكی پیسبوو و گوازراوە وەك سالمۆنێلا و شیگلا و كامبیلۆ باكتەر و نەخۆشییە گوازراوەكانی سێكسیش دروستی دەكەن.

چارەسەری تیشك بۆ شێرپەنجە ئەگەر ئاراستەی ناوچەی رێكە بكرێت كە چەند مانگێك بەردەوام دەبێت، ئەنتی بایۆتیك كە بۆ چارەسەری پەتاكان بەكاردەهێنرێت كە بەكتریای سوودبەخش لەناو دەبات و زیانبەخشەكانیش دەچنە رێكە. هەروەها لە منداڵانی پشت بە شیردانی سروشتی دەبەستن.

كاریگەرییەكان ئەگەر چارەسەر نەكرێت:
كەمخوێنی بەهۆی خوێنبەربوونی بەردەوام و دروستبوونی برین لە ناوپۆشی رێكە و ناسوور هەروەها نەخۆشی شێرپەنجە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل