هۆكارەكانی لابردنی تورەكەی زراو

:: PM:08:32:18/03/2019 ‌

لابردنی توورەكەی زراو نەشتەرگەرییەكە تیایدا زراوی مرۆڤ لادەبرێت كە ئەندامێكی شێوە هەرمێییە و دەكەوێتە ژێرەوەی جگەر و لەلای راستی سك، ئەو توورەكەیە ئاوگی زراو كۆ دەكاتەوە كە بریتییە لە شلەیەكی هەرسكار و لەلایەن جگەرەوە بەرهەم دەهێنرێت. 

ئەوكاتە پەنا بۆ لابردنی توورەكەی زراو دەبردرێت ئەگەر مرۆڤ هەست بە ئازار بكات بەهۆی دروستبوونی بەرد كە رێڕەوی رژانی ئاوگی زراو بگرێت، نەشتەرگەری لابردنی توورەكەی زراو نەشتەرگەرییەكی بڵاوە و مەترسییەكی دەركەوتنی هەندێك كاریگەری نەرێنییە، ئەگەرنا دەتوانرێت هەمان رۆژی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە بگەڕێیتەوە ماڵەوە.

نەشتەرگەرییەكە بە دوو رێگە دەبێت، لە رێگەی ناوبینەوە كە چوار كونی بچووك لە سك دەكرێت بۆ بردنەژوورەوەی كامێرایەكی وردی ڤیدیۆیی و ئامرازەكانی نەشتەرگەری تایبەت، یان لە رێگەی هەڵدڕینی سك و ئەوەیش نەشتەرگەری كراوەی پێ دەگوترێت.

كەی ئەنجام دەدرێت؟
نەشتەرگەری لابردنی زۆراو ئەوكات ئەنجام دەدرێت بۆ چارەسەركردنی بەردی زۆراو و نەهێشتنی ئەو كاریگەریانەی دروستیان كردووە وەك، بوونی بەرد لە زراو یان لە كەناڵی گواستنەوەی ئاوگەكەی یان هەوكردنی زراو یان پەنكریاس.

زوو چاكبوونەوەی دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری لابردنی زراو دەوەستێتە سەر جۆری نەشتەرگەرییەكە و تەندروستی كەسەكە بەگشتی، ئەوانەی نەشتەرگەری ناوبین دەكەن دەتوانن دوای چەند رۆژێك بگەڕێنەوە سەر كار و ئەوانەیشی نەشتەرگەری كراوە دەكەن، رەنگە پێویستیان بە هەفتەیەك یان زیاتر هەبێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل